ئاژانسی کوردپا: پەیکەری "ریتون" وەک هێمای ئاسەوارە مێژوویی و کەوناراییەکانی سەقز لەلایەن هونەرمەندێکی پەیکەرتاشی ئەو شارەوە لە پارکی شار دانرا.

بەپێی هەواڵی ناوەندی هەواڵنێریی سەقز، پەیکەری ریتون لەلایەن "لوقمان کەریمی" هونەرمەندی پەیەکەرتاشی ئەو شارەوە دروست کراوە و بەمەبەستی گرینگی دان بە ئاسەوارە مێژوویی و کەوناراییەکانی ئەو دەڤەرە لە پارکی مەولەوی شاری سەقز دانراوە.

هەتا ئێستا له ئاكامی هه‌ڵدانه‌وه‌ی قه‌ڵای مێژوویی "زێویه‌"ی سه‌قز کە بە شێوەی یاسایی و نایاسایی ئەنجام دراون، په‌یكه‌ره‌ی كۆمه‌ڵێكی به‌رچاو "ریتون" كه به "گڵهسووره" دروست كراون، دۆزرانەتەوە.

لە سەردەمی کۆندا "ریتون" بە شێوەی جۆراوجۆر و بەتایبەت لە رێوڕەسمە ئایینیەکاندا کەڵکی لێ وەرگیراوە.