ئاژانسی کوردپا: هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامی ئێران لە کێوێکی سەرسنوور دەستیان بەسەر ٢٤٠ سەر مەڕ و ماڵاتی هاووڵاتییەکی مەریوانیدا گرت.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامی ئێران لە "کێوی رەنگین" نزیک گوندی "دزڵی" و هەڵکەوتوو لە نێوان سنووری ئێران و هەرێمی کوردستان دەستیان بەسەر ٢٤٠ سەر مەڕ و ماڵاتی هاووڵاتییەکی مەریوانیدا گرت و تێکڕای ئەو مەڕ و ماڵاتانەیان لەگەڵ خۆیان بردووە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند: هێزە ئینتزامییەکان بەبیانووی نزیک بوونەوەی ئەو مەڕ و ماڵاتە لە سنوور ئەو کارەیان کردووە و هەتا ئێستا وێڕای بەدواداچوونی ئەو هاووڵاتییە هیچ وەڵامێکی لەلایەن دەزگا پێوەندیدارەکانەوە پێ ندراوەتەوە.
هەروەها "رۆژی ١٨ی خەزەڵوەر"یش هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامی ئێران بە ٣ ماشێنەوە چووبوونە گوندی "نێ"ی سەر بەشاری مەریوان و دەستیان بەسەر ١١٥ سەر مەڕی هاووڵاتییانی ئەو گوندەدا گرتبوو و لەگەڵ خۆیان بردبویانن.
پێشتریش لە گوندی "دەرەکێ"ی سەربە شاری سەوڵاوا، هێزە ئینتزامییەکانی پاسگای "ژاڵانە" دهستیان بهسهر ٤٠ سهر مهڕ و ماڵاتی ونبووی دوو هاوڵاتیی گوندی "دەرەکێ"دا گرت و دواتر ئهو ئاژهڵانهیان لە کوشتارگا سەربڕیبوو.




