ئاژانسی كوردپا: رۆژی پێنجشەممە دیسان لەوەڕگە و ژینگەی چەند گوندی دەورووبەری شاری مەریوان ئاگریان تێبەر درا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی پێنجشەممە رێكەوتی 27ی رەزبەر ژینگە و دارستانی گوندەكانی "قەڵاجێ، ساوجی، دۆڵەبی"ی سەر بە شاری مەریوان ئاگریان گرتووە و زەرەر و خەسارێكی زۆری سروشتی بەو ناوچانە گەیشتووە.
سەرچاوەیەكی ئاگاردار لە ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپای راگەیاند، لە ماوەی 10 رۆژی رابردوودا ئەمە شەشەمین جارە كە ئاگر لە ژینگە و سروشتی گوندی "دۆڵەبی" بەر دەدرێت.
بەپێی ئاماری تۆمار كراو لەلایەن ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا رێژەی ئاگرگتنی گوندەكانی دەورووبەری دوو شاری مەریوان و سەوڵاوا گەیشتۆتە 173 حاڵەت.
سەرچاوە ناوچەییەكان لەو باوەڕە دان كە بەشێك لەو حاڵەتە ئاگركەوتنەوەانە لەلایەن هێزە و بنكە نیزامییەكانی حكوومەتەوە روو دەدەن.




