ئاژانسی كوردپا: بۆ جارێكی دیكە ژینگە و سروشتی سێ گوندی "ئەسراوا، بەیەڵە و بەرقوڕوو"ی سەر بە شاری مەریوان ئاگریان تێبەر درا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە رۆژانی رابردوودا سروشت و لەوەڕگەكانی سێ گوندی "ئەسراوا، بەیەڵە و بەرقوڕوو"ی سەر بە شاری مەریوان بەهۆیەكی ناڕوون ئاگریان تێبەر دراوە و خەسار و زیانێكی زۆری سروشتی بەو ناوچانە گەیشتووە.
بەپێی ئاماری ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان لە ماوەی چەند مانگی رابردۆوە هەتا ئێستا 163 حاڵەتی ئاگركەوتنەوە لە شاخ و دارستانی گوندەكانی دەورووبەری دوو شاری مەریوان و سەوڵاوا تۆمار كراوە.





