ئاژانسی كوردپا: كۆڵبەرێكی شاری مەهاباد بە تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا: "هەژار نەبی پووریان" كوڕی مام برایم چوغانلوو تەمەن 30 ساڵ و دانیشتووی گەڕەكی "پشت تەپ"ی مەهاباد بەتەقەی هێزە نیزامییەكان گیانی لەدەست دا.

ئەو كۆڵبەرە كوردە لە ئاوایی"چەكۆ"ی هەڵكەوتوو لە نێوان میراوێ‌ و "قەبری حوسێن"ی پیرانشار تەقەی لێكراوە.

هەژار نەبی پووریان (هەژار ریشی) خێزاندار و دوو منداڵی كەم ئەندامی هەیە.

بەپێی ئاماری تۆمار كراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی كوردپا، لە10 رۆژی رابردۆوە هەتا ئێستا 7 كۆڵبەری كورد بە تەقەی هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران بوونەتە قوربانی.

لە كۆی گشتیی ئەو رێژەیە 3 كۆڵبەر كوژراون و 4ی دیكەش بریندار كراون.