ئاژانسی كوردپا: ئەنجومەنی ئەدەبیی مەهاباد بڵاوی كردەوە، لە كۆنفرانسێكدا بە بەشداریی ئەندامان، نووسەران و ئەدیبان خوێندنەوە بۆ كتێبی "قولاپی درۆ و ماسیی راستەقینە" دەكەن.

ئەنجومەنی ئەدەبیی مەهاباد لە ئاگادارییەكدا بڵاوی كردەوە، ئەو ئەنجومەنە بەنیازە رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 12ی رەزبەر كۆنفرانسێكی نێوخۆیی بۆ كتێبی "قولاپی درۆ و ماسیی راستەقینە" لە نووسینی كاوەیس سوورە بەڕێوە ببات.

بەپێی ئاگادارییەكەی ئەنجومەنی ئەدەبیی مەهاباد ناوەرۆكی كۆنفرانسە بابەتێكی فەلسەفیە لەبارەی شیمانە كە نووسەری خودی كتێبەكە بەڕێوە دەبات.