ئاژانسی كوردپا: بەرهەمە هەڵبژێردراوەكان بۆ حەوتەمین فێستێڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان لە سێ‌ بەشی "پێشبڕكێی نێودەوڵەتی و ئێران، منداڵان و مێرمنداڵان و بەشی ناوچەیی و ئایینی" ناسێنران.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی مەریوان نیووز، حەوتەمین فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان كە بڕیارە لە رێكەوتی 6 هەتا 11ی رەزبەری ئەمساڵ لە شاری مەریوان لە سێ‌ بەشی جیادا بەڕێوە بچێت، بەرهەمە بەشداربووەكان دیاری كران و بۆ بەشی نێودەوڵەتی و پێشبڕكێی ئێران 22 بەرهەم دەست نیشان كراون كە بریتیتن لە:
ـ شانۆی"سێیەم كەسی تاك" لە دەرهێنانی سومەیە باباوەند و سەید مەحموود مووسەوی لە تاران
ـ شانۆی "كاراگا ملیجك" لە دەرهێنانی رەزا مەنسووری لە تاران
ـ شانۆی "مانیفێستی ئاشتی" لە دەرهێنانی ئەحمەد سەمیمی لە تاران
ـ شانۆی "دیوار بە دیوار" لە دەرهێنانی محەممەد زەوار بی ریا لە تاران
ـ شانۆی "بەرەو ژیان" لە دەرهێنانی پەیان عەزیزی لە تاران
ـ شانۆی "هەڵسوكەوتی ئیسكاتلەندی" لە دەرهێنانی كاوە مەهدەوی لە كەرەج
ـ شانۆی "هەواڵنێری بێ‌ هەواڵ" لە دەرهێنانی محەممەد هادی عەتایی لە تاران
ـ شانۆی "ژیان بە تامی سوسی تیژ" لە دەرهێنانی جەلال میساقیان لە ئیسفەهان

ـ شانۆی "سین وەكوو سۆهراب" لە دەرهێنانی مەسیەم سەر ئابادانی لە تەفرش
ـ شانۆی "پاشماوەكان" لە دەرهێنانی عەزیز زادسەر لە مەریوان
ـ شانۆی "بە دەندە قورس حەرەكەت بكەن" لە دەرهێنانی مەهدی حەبیبی لە مەلایر
ـ شانۆی "وێستگە" لە دەرهێنانی موختار محەممەدی، فاتح بادپەروا لە مەریوان
ـ شانۆی "دوایین نواندن" لە دەرهێنانی سۆران حوسێنی لە مەریوان
ـ شانۆی "ئاغای واندال" لە دەرهێنانی كەریم خاوەری و ئەبولفەزڵ موحتەرەمی لە مەریوان
ـ شانۆی "چ سەردەمێكی سەریە" لە دەرهێنانی فەرانەك شەریفی لە سەقز
ـ شانۆی "ئەودیوی شەپۆل" لە دەرهێنانی خالید رەحیمی لە میناب
ـ شانۆی "كۆتر بە نرخی چەقۆ" لە دەرهێنانی سەعید خەیروڵڵاهی لە دێهلوڕان
ـ شانۆی "خۆتان قەزاوەت بكەن" لە دەرهێنانی سیەد فەرەیدوون ئەحمەدی لە سنە
ـ شانۆی "پەستووی ماڵی سێگۆش" لە دەرهێنانی شەهریار عەلی جاوەر لە یەزد
ـ شانۆی "یارانە" لە دەرهێنانی عەلی قازیی لە مەسج سولێمان
ـ شانۆی "لەبەر دەنكە سیگارێك" سەید فەریدوون ئەحمەدی و هوشیار قەوامی لە سنە

لە بەشی منداڵ و مێرمنداڵاندا ئەم بەرهەمانە هەڵبژێردراون
ـ شانۆی "مێگەلێك، بەسەرهاتێك" لە دەرهێنانی زەهرا موریدی لە تاران
ـ شانۆی "هەڵقوڵین" لە دەرهێنانی پەروانە عەلی زامنی و حەمید نەدیمی لە تاران
ـ شانۆی "دونیایەك پێچەوانە" لە دەرهێنانی رەعنا قادری لە تاران
ـ شانۆی "رۆستەمایدرمن" لە دەرهێنانی نێرگز خاك كار لە مەلایر

لە بەشی شانۆ ئایینی و ناوچەییەكاندا ئەم بەرهەمانەش هەڵبژێردراون
ـ شانۆی "كۆسە كەچەڵ" لە دەرهێنانی مەهدی ساڵحیار لە مەرەند
ـ شانۆی "گلاكانی" لە دەرهێنانی مەحموود فەرزی نژاد لە سیاهكل
ـ شانۆی "سیاگالش" لە دەرهێنانی حەمیدرەزا عەلیزاد لە رەشت
ـ شانۆی "كارەبا لە زەمبیل" لە دەرهێنانی ئەحمەد شسەنبەنیا و حوسێن محەممەد حوسێنی لە قشم

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان یەكێك لە رووداوە فەرهەنگی و هونەرە نمایشییەكانی ئێرانە و لە ئاستی ئێراندا جێگە و پێگەی تایبەتی بۆ خۆی كردۆتەوە كە لەسەر دەستی چالاكانی فەرهەنگی و شانۆكارانی كورد بیات نراوە.