ئاژانسی كوردپا: قەڵای مێژوویی "شاخ" بەهۆی كەمتەرخەمی و پێڕانەگەیشتنی لەلایەن لایەنە پێوەندیدارەكانەوە بۆتە شوێنێك بۆ راگرتنی ئاژەڵ.
قەلای "شاخ" كە بە یەكێك لە شوێنەوارە هەرە گەورە و مێژووییەكانی رۆژئاوای ئێران دێتە ئەژمار لە ئاوایی "بەردی" سەر بە بەخشی زەڕین ئاوا لە شاری دێهلوڕان هەڵكەوتووە.
ئەو بینا مێژوویە لە سەردەمی حوكمڕانیی ساسانییەكاندا درووست كراوە و بە وتەی شارەزایانی بواری مێژوو ئەو قەڵایە كاتی خۆی لە سەر رێگای كەونارای ئێران و رووباری "بین النهرین" هەڵكەوتبوو.

بەخشداریی زەرین ئاوا لەو باوەڕە دایە، هۆكاری سەرەكیی لەناوچوونی ئەو بینا مێژوویە تەرخان نەكردنی بوودجە لەلایەن ئیدارەی میراتی فەرهەنگیی پارێزگای ئیلامەوە.
پارێزگای ئیلام خاوەنی گەلێك ئاسەوار و شوێنەروای مێژوویی و كەونارایە، كە هەركامەیان دەبڕی شارستانیەت و مێژووی كۆنی كوردانن لە سەرەدەمە جیاوازەكاندا، بەڵام بەهۆی كەمتەرخەمی و پێڕانەگەیشتنیان لەلایەن ناوەندە پێوەندیارە حكوومەتییەكانەوە بەشێكیان خەركن لەناو دەچن.





