ئاژانسی كوردپا: شاخ و دارستانەكانی دوو گوندی دیكەی سەر بە شاری سەوڵاوا و مەریوان ئاگریان تێبەر درا و خەسارێكی زۆر بە لێڕوار و ژینگەی ناوچەكە كەوتووە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 1ی خەرمانان شاخ و دارستانەكانی دوو گوندی ""بیەكەڕە"ی سەر بە شاری سەوڵاوا و "دەرەوەران"ی سەر بە شاری مەریوان ئاگریان تێبەر دراوە و زەرەر و خەسارێكی زۆر لە ناوچەكە كەوتووە و زیاتر لە 15 هێكتار دارستان لە ئاگردا سووتاوە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە نزیك رووداوی ئاگركەوتنەوەكە بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپای راگەیاند، ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیا و خەڵكی نیشتەجێی ناوچەكە پاش 5 كاتژمێر هەوڵ و تەقەلا توانیویانە ئاگری گوندی بیەكەڕە بكوژێننەوە.
بە وتەی هەمان سەرچاوە هەتا بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە دارستان و شاخەكانی گوندی دەرەوەران هەر لە ئاگردا دەسووتێن.





