ئاژانسی كوردپا: كتێبی"سێ‌خشتەكیی كورمانج" لە خوراسانی باكوور لەلایەن ناوەندە پێوەندیدارەكانەوە مۆڵەتی چاپی دووەمی پێنادرێت.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، كتێبی شیعربی "سێ‌خشتەكیی كورمانج" لە نووسینی " فەرامەرز و عەزیم رۆستەمی" ساڵی 1387 چاپ و بڵاو كروەتەوە و .

لە كاتێكدا كە ئەو دوو هاووڵاتییە ویستیان بۆ جاری دووەم ئەو كتێبە چاپ و بڵاو بكەنەوە، لەلایەن ناوەندە پێوەندیدارەكانەوە پێشیان پێ‌گیراوە.

كتێبی "سێ‌خشتەكیی كورمانج" بە زمانی كوردی نووسراوە و لە 112 لاپەڕەدا چاپ و بڵاو كراوەتەوە.

بەڕای چالاكانی فەرهەنگیی كوردی خوراسان رەوتی بووژانەوەی فەرهەنگی، ئەدەبی و هونەری و بەتایبەت چاپ و بڵاوكردنەوەی بەرهەمی شاعێران ز نووسەرانی كوردی خوراسان كە نزیك بە دوو دەیەیە دەستی پێكردووە، لە ساڵانی رابردوودا بەهۆی بەرتەسك كردنەوەی ئازادییە چاپەمەنییەكان لەلایەن ناوەند پێوەندیدارەكانی حكوومەتەوە، تووشی گرفت و ئاستەنگ بوون.