لە ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییانی دەسبەسەر کراوە لە کوردستان هەتا بێبەری بوون لە پارێزە
لە چارەنووسی دوو هاووڵاتیی کورد خەڵکی شاری سنە پاش دەسبەسەر کرانیان لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.
لە چارەنووسی دوو هاووڵاتیی کورد خەڵکی شاری سنە پاش دەسبەسەر کرانیان لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.
هاوسەری چالاکێکی کرێکاریی کورد خەڵکی شاری سنە لە لایەن هێزە ئێتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.
کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی کە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بریندار ببوو، بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لە دەست دا.
سێ کۆڵبەری کوردی خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامیە حکوومەتییەکان لە سنووری "شێخ سڵە"ی سەلاسی باوەجانی کوژران و بریندار بوون.
چارەنووسی هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری سنه دوای تێپەڕبوونی دوو حەوتوو لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەدا ناڕوونە.
لاوێکی کوردی خەڵکی پیرانشار که بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران دەسبەسەر کراوە، ماوەی یەک مانگە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ورمێ دایه.
لقی ١٠١ی دادگای ئینقلابی شاری شنۆ حوکمی دەسبەسەرداگرتنی خانوبەرەی چالاکێکی سیاسی کوردی دەرکرد.
هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری پیرانشار لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا.
لقی بەڕێوەبەری تاوانە کەیفەرییەکان حوکمی دەسبەسەرداگرتنی بارمتەی هاووڵاتییەکی کوردی دەرکرد.
لە درێژەی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد لە شاری شنۆ، دوو هاووڵاتیی کورد خەڵکی ئەو شارە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.