ئیتلاعاتی مەریوان دوو هاووڵاتیی کوردی دەسبەسەر کرد
دوو لاوی کورد خەڵکی شاری مەریوان لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
دوو لاوی کورد خەڵکی شاری مەریوان لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
هاوژین و دایکی چالاکێکی مەدەنیی کورد، خەڵکی شاری سنە، پاش بانگهێشت بۆ ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەسبەسەر کران.
مامۆستایەکی کورد، خەڵکی شاری دیواندەرە لە لایەن هێزە لیباس شەخسییەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەسبەسەر کرا.
کاسبکارێکی کورد خەڵکی شاری بانە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بریندار بوو.
هێزەکانی سپای پاسداران جێگر لە گوندی "نێ"ی مەریوان، ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی ئەو گوندی بانگهێشت و هەڕەشەی لێکردن.
ئیتلاعاتی هێزە ئیتلاعاتییەکان لە شاری سنە دوو چالاکی کرێکاری خەڵکی ئەو شارەیان بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵ کردن.
لقی دووی دادگای ئینقلابی شاری ورمێ داخوازی بێمەرجی زیندانییەکی سیاسی کورد لە زیندانیی ناوەندی ئەو شارە ڕەت کردەوە.
لاوێکی کورد خەڵکی شاری بانە، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە ڕاگوێزرا.
مامۆستایەکی کورد خەڵکی شاری مەریوان، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتیی سپای پاسدارانی پارێزگای سنە کرا.
چالاکێکی مەدەنیی کورد خەڵکی شاری سەقز بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کرا.