لە کرماشاندا، لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوە لە چەند چالاکێکی مەدەنیی کورد کرا
ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنی و سیاسیی کورد، لە دەروازەی چوونە ژوورەوەی شاری کرماشاندا، لە لایەن لیباس شەخسییەکانەوە، لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوەیان لێکرا.
ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنی و سیاسیی کورد، لە دەروازەی چوونە ژوورەوەی شاری کرماشاندا، لە لایەن لیباس شەخسییەکانەوە، لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوەیان لێکرا.
بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری شاری بانەدا، کۆڵبەرێکی دیکەی کورد، گیانی لەدەست دا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران- ژنێف، لە نامەیەکدا بۆ ڕێپۆرتێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە کاروباری مافی مرۆڤ لە ئێراندا، خوازیاری ئازادیی دەسبەجێ و بێمەرجی "زارا محەمەدی" بوو.
چالاکێکی سێنفیی مامۆستایانی شاری مەریوان، بە کەفاڵەت ئازاد کرا.
ئەندامێکی دەسبەسەرکراوی ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی "نۆژین" بە هۆکاری ناڕوون، لە گرتنگەدایە.
زیندانییەکی سیاسیی خەڵکی گەڕەکی "نازیئاوا"ی شاری تاران، لە زیندانی فەشافوویە، بە دەستی دوو زیندانیی دیکە کوژرا.
ئیتلاعاتی سپای پاسداران، گوشاری بۆ بنەماڵەی ئەندامانی حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران لە مەهاباددا هێناوە کە زانیارییە کەسییەکانی منداڵانی خۆیان ڕادەستی هێزەکانی ئیتلاعات بکەن.
کاسبکارێکی کوردی خەڵکی شارستانی "نەغەدە"، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی نیزامییانی حکوومەت لە سەردەشتدا، بریندار بوو.
لقی ١١٠ی دادگای گشتیی ورمێ لە دۆسیەیەکی نوێدا، حوکمی دوو ساڵ زیندانیی تەعزیریی بە سەر گۆرانیبێژێکی کوردی بەندکراو لە زیندانی ورمێدا، داسەپاند.
مامۆستایەکی کوردی خەڵکی شارستانی دیواندەرە، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی، بۆ زیندانی ناوەندیی شاری سنە ڕاگوێزرا.