هاووڵاتییەکی کورد لە سنە دەسبەسەر کرا
ڕۆژی سێشەممە ١٦ی بانەمەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئیدریس گەلەداری" خەڵکی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی سێشەممە ١٦ی بانەمەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئیدریس گەلەداری" خەڵکی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی شهممه ٢٠ی بانهمهڕ، له سهقز هێزهكانی "سەدی مەعبەر" لهگەڵ هێزە ئینتیزامییەکان، له پێش گاراژی سهقز هێرشیان كرده سهر دهستفرۆشەکان و له نێوان دهستفرۆشەکان و هێزه نیزامییەکان شهڕ و دەمەقاڵێ هاتووەتەوە ئاراوە.
حوکمی ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیریی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "شارام کازمیان" لە لقی ١٠ی دادگای پێداچوونەوەی شاری ورمێ، بۆ ٦ ساڵ زیندانیی تەعزیری زیادی کرد.
ئەمڕۆ شەممە ٢٠ی بانەمەڕ، هیدایەت عەبدوڵڵاپوور، زیندانیی سیاسیی مەحکووم کراو بە ئێعدام، لە زیندانی ورمێ بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی هەینی ١٩ی بانەمەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فەرشاد ڕەحمانی" خەڵکی کامیاران لە زیندانی ناوەندیی سنە، بە دانانی بارمتەی ٧٥٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە ئیتلاعاتی سنە ئازاد کرا.
لە دوو حەوتووی ڕابردوو لە کوردستانی ئێران (لە ٦ی بانەمەڕ هەتا ١٨ی بانەمەڕ) ٢٣ هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون.
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەمیر سەلیمی ئەقدەم" خەڵکی مەهاباد، یەک مانگ پێش لە تەواوبوونی ماوەی زیندانییەکەی لە بەندی ٤ی زیندانی ئێڤین ئازاد و "ممنوع الخروج" کرا.
بەرپرسی "ستادی ئەمر بە مەعرووف و نەهی لە مونکێر"ی پارێزگای سنە، ڕایگەیاند، بەدڵنیاییەوە هێزە ئینقلابییەکان و خەڵکی خۆجێیی تۆڵەی خوێنی هێزەکانی سپای بەیتولموقەدەس دەستێننەوە.
ئێوارەی ڕۆژی هەینی ١٩ی بانەمەڕ، ژمارەیەک لە کۆڵبەران لە سنووری "بلە سووری خوارێ" سەر بە شاری خۆی، لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتەوە تەقەیان لێ کراوە و لە ئەنجامی تەقەی ئەو هێزانە، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "لوقمان چوارگوشە" گیانی لەدەست دا…
ڕۆژی هەینی ١٩ی بانەمەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "کەیوان کەوسەری" خەڵکی بانە، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لەدەست دا.