حوکمی پێداچوونەوەی "موژگان کاووسی" دەر کرا
بێ بەڕێوەچوونی دادگای پێداچوونەوە و بێ ئاگاداریی "موژگان کاووسی"، نووسەر و چالاکی کوردی یارسانی و هەروەها پارێزەرەکەی، حوکمی پێداچوونەوەی ناوبراو دەر کرا.
بێ بەڕێوەچوونی دادگای پێداچوونەوە و بێ ئاگاداریی "موژگان کاووسی"، نووسەر و چالاکی کوردی یارسانی و هەروەها پارێزەرەکەی، حوکمی پێداچوونەوەی ناوبراو دەر کرا.
زیندانییەک بە ناوی "داوود قاسمزادە" کوڕی فەیسڵ و خەڵکی شاری سەڵماس، بەهۆی پێشگیری بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی ورمێ، لە چارەسەریی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان، بێبەری کراوە.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی ڕەشەمە، لاوێکی کورد بە ناوی "خەبات محەممەدی" خەڵکی شاری سنە، لە لایەن هێزە لیباس شەخسییەکانەوە، دەسبەسەر کرا.
پێنج چالاکی کرێکاری بە ناوەکانی "خەبات دێهدار، هادی تەنوومەند، زانیار دەباغیان، تۆفیق مەحموودی و ئیسحاق ڕۆحی" سەرەڕای دەرکردنی بەخشنامەی نوێی هێزی دادوەری، لە مافی مەرەخەسی بێبەرین و هەنووکە لە زیندان دان.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی ڕەشەمە، "سەحەر کازمی"، چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی، پاش تەواوبوونی ماوەی زیندانییەکەی لە بەندی ژنانی زیندانی سنە ئازاد کرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی ڕەشەمە، دوو زیندانی بە ناوەکانی "حوسێن کچنانلوو" تەمەن ٦٠ ساڵ لە بەندی ٣ و ٤ و "عەبدوڵڵا محەممەدزادە" تەمەن ٧٠ ساڵە لە بەندی سڵامەتی ١، بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" لە گرتووخانەی ناوەندیی ورمێ، لەسێدارە دران.
ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی ڕەشەمە، دوو زیندانی بە گومانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە ناوەکانی "کوورش موحیبی و سەجاد حەمیدی" لە بەندی ١ و٢ی زیندانی ناوەندیی ورمێ، بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان گوازرانەوە.
پزیشکی "چەنگیز قەدەم خێر"، زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی کامیاران، لە زیندانی مەسجێد سلێمانی خووزستان بەو زیندانییە سیاسییەی ڕاگەیاندووە کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و تەرخانکردنی نەخۆشخانەکان بۆ تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ناتوانن…
زۆربەی زیندانییانی زیندانی ورمێ بەهۆی ئەوەی کە توانای دابینکردنی بارمتەیان نییە، لە هاتنە مورەخەسی بێبەری کراون.
دادگای ئینقلابی ورمێ حوکمی ساڵێک زیندانیی تەعزیریی بەسەر لاوێکی کورد بە ناوی "ئازاد عەزیزی" کوڕی "عومەر" سەپاند.