چوارشەممە، ١١ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی هێزەکانی تورکیە لە سنووری خۆی بریندار کرا

ڕۆژی دووشەممە ١٠ی خەرمانان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "سێودین کەڵاشی" کوڕی "بەهادین"، خەڵکی گوندی "گیوەڕانـ"ـی سەر بە کوتۆل، لە سنووری ئەو شارە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی ئەرتشی تورکیە پێکرا.

١١ی خەرمانانی ٢٧٢٠
کوردستان

لاوێکی کورد پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان دەسبەسەر کرا

ڕۆژی دووشەممە ١٠ی خەرمانان، لاوێکی کورد بە ناوی "سالار چاوشی" کوڕی "عەبدوڵڵا"، تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکی گوندی "حاجی لەکـ"ـی ناوچەی چۆمی مەجیدخانـ"ـی بۆکان، پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان، دەسبەسەر کرا.

١٠ی خەرمانانی ٢٧٢٠
کوردستان

هاووڵاتییەکی کورد پاش ١٠ مانگ ناڕوونیی چارەنووسی لە دادگای ئینقلابی ورمێ دادگایی دەکرێت

ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عادڵ موکەڕەم" خەڵکی ورمێ، پاش ١٠ مانگ ناڕوونیی چارەنووسی لە لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ئەو شارە، بە سەرۆکایەتیی دادوەر "شێخلوو" دادگایی دەکرێت.

١٠ی خەرمانانی ٢٧٢٠
کوردستان

هاووڵاتییەکی کورد لە جوانڕۆ دەسبەسەر کرا

چەند ڕۆژ پێش هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "حەسیم میرزایی" خەڵکی جوانڕۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٨ی خەرمانانی ٢٧٢٠
کوردستان

مامۆستایەکی ئایینی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی خەرمانان، مامۆستا "حەسەن جەنگخا"، مامۆستای ئایینیی کوردی خەڵکی ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێ ئازاد کرا.

٨ی خەرمانانی ٢٧٢٠
کوردستان

هاووڵاتییەکی کورد لە شیراز دەسبەسەر کرا

ڕۆژی هەینی ٧ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "مەهدی ئیبراهیم‌ زادە" کوڕی "ئیبراهیم"، تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی سەردەشت، لە شیراز سەر بە پارێزگای فارس، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

٨ی خەرمانانی ٢٧٢٠
کوردستان

هاووڵاتییەکی کورد بە دانانی بارمتەی لە زیندانی دێزڵاوای کرماشان ئازاد کرا

ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ڕەزا ڕەمەزانی" کوری ئیسفەندیار خەڵکی شاری شاباد، پاش نزیک بە سێ مانگ لە دەسبەسەرگە، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی، هەتا کۆتایی دادگاییەکەی لە زیندانی دیزڵاوای کرماشان ئازاد کرا.

٧ی خەرمانانی ٢٧٢٠