چوارشەممە، ١١ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

چوار کچ لە شاری پاوە دەسبەسەر کران

ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی خەرمانان، چوار کچ بە ناوەکانی "نێرگس محەممەدی، بەهار محەممەدی، نگین وەیسی و ئیلهام مورادی" دانیشتووی گوندی "میراوڵێ" بەخشی باینگانی پاوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

٣٠ی خەرمانانی ٢٧٢٠
کوردستان

هاووڵاتییەکی کورد لە زیندانی بۆکان بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

ڕۆژی شەممە ٢٩ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فواد محەممەدپوور" کوڕی "عوسمان" خەڵکی گوندی "ئالیکەند"ی بۆکان، بە دانانی بارمتەی ٤٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.

٢٩ی خەرمانانی ٢٧٢٠
کوردستان

کوردپا ئیدعای ناوەندی میدیایی دەزگای دادوەریی ئێرانی بە درۆ خستەوە

ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی کوردپا، ئیدعای ناوەندی میدیایی دەزگای دادوەریی ئێرانی سەبارەت بە ناڕاستبوونی هەواڵی پشتڕاستکردنەوەی قرتاندنی چوار قامکی دەستی ڕاستی سێ زیندانی بە تاوانی دزیکردن بە هەموو شێوەیەک بە درۆ خستەوە.

٢٩ی خەرمانانی ٢٧٢٠
کوردستان

دوو هاووڵاتیی کورد لە سنووری شنۆ کوژران و بریندار بوون

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "حەسەن خەندە‌پوور" کوڕی حاجی "سیراجەدین" خەڵکی گوندی "لولکانـ"ـی ناوچەی دەشتە‌بێڵی شنۆ، بەهۆی تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران گیانی لەدەست دا و هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی "عەرەب"…

٢٩ی خەرمانانی ٢٧٢٠
کوردستان

زیندانییەکی سیاسی مەرەخەسی پێدرا

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ی خەرمانان، "محەممەد شەریف سالم"، زیندانیی سیاسیی کورد لە گرتووخانەی ناوەندیی ورمێ، هاتە مەرەخەسی.

٢٧ی خەرمانانی ٢٧٢٠
کوردستان

پشتڕاست‌کردنەوەی حوکمی "قرتاندنی چوار قامکی دەستی" سێ زیندانی لە زیندانی ورمێ

حوکمی "قڕتاندنی چوار قامکی دەستی ڕاستی" سێ زیندانی بە تۆمەتی "دزی"کردن لە زیندانی ورمێ، بە ناوەکانی "هادی ڕۆستەمی، مەهدی شەرەفیان و مەهدی شاهیوەند" لەلایەن لقی ١٣ی دیوانی باڵای وڵات پشتڕاست و ئەو حوکمی بۆ جێبەجێ‌کردنی ڕەوانەی نووسینگەی…

٢٧ی خەرمانانی ٢٧٢٠
کوردستان

سێ چالاکی مەزهەبی بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزران

سێ چالاکی مەزهەبی بە ناوەکانی مامۆستا "تاهیر شێخی، فایەق شەریعەت‌پەنا و ئامانج حەمزەلوو" خەڵکی شاری بۆکان، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەیان لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگوێزران.

٢٧ی خەرمانانی ٢٧٢٠