هاووڵاتییەکی کورد لە شاری پیرانشار دەسبەسەر کرا
ڕۆژی دووشەممە ١٢ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەد مەحموودی" خەڵکی گوندی "زێوە"ی بەخشی ناوەندیی شاری پیرانشار، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزار.
ڕۆژی دووشەممە ١٢ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەد مەحموودی" خەڵکی گوندی "زێوە"ی بەخشی ناوەندیی شاری پیرانشار، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزار.
ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی خەزەڵوەر، یەکێک لە دەسبەسەکراوەکانی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ٩٨، بە ناوی " پشتیوان ئەفسەر" خەڵکی گوندی "نێـ"ـی مەریوان، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی، دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی سنە کرا.
زیندانییەکی مەزهەبی بە ناوی "تۆفیق عەبدوڵڵاهی" کوڕی حوسێن تەمەن ٣٤ ساڵ خەڵکی شاری مەهاباد، لە زیندانی ورمێ لە مافی مەرەخەسی بێبەری کراوە.
دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ڕەحیم ڕەفعەتی" کوڕی محەممەد و "ڕەحمان تابش" کوڕی موراد" خەڵکی شاری شنۆ، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارە بە سەرۆکایەتی دادوەر "ڕەزایی" بە زیندان مەحکووم کران.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، جەلال ڕۆستەمی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری کامیاران بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی، ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا.
ڕۆژی دووشەممە ١٢ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ئەیووب حوسێنی" کوڕی "عەتا" خەڵکی بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "هەنگەژاڵـ"ـی ئەو شارە بریندار کرا.
ڕۆژی دووشەممە ١٢ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فەرمان حەیدەرنژاد" کوڕی "عەلی"، تەمەن ٤٢ ساڵ و خەڵکی گوندی "دێوەزناو"ی سەوڵاوا، پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی دووشەممە ١٢ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "سیاوەش کورە سوننی" خەڵکی گوندی "ڕاویانـ"ـی بەخشی قوتووری شاری خۆی، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی گیانی لەدەستدا.
ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ١١ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "لوقمان ڕەحیمی" خەڵکی شاری "بانەوڕێـ"ـی شاری پاوە، بەهۆی تەقینەوەی مین لە سنووری شووشمێی نەوسوود بریندار و کەمئەندام بوو.
سەر لەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١١ی خەزەڵوەر، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "سامان ئەسەد حەکیم و محەممەد شەفیعزادە" خەڵکی گوندی "دێوەزناو" سەر بە شاری سەوڵاوا، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە، دەسبەسەر کران.