ھەینی، ٨ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

دوو هاووڵاتیی پیرانشاری بە ١٠ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کران

دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "عومەر خاگزاد و عەباس سدیقی" خەڵکی گوندی "شێلم جاڕان"ی سەر بە پیرانشار، لە لایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە، هەرکامەیان بە ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کران.

١٥ی بەفرانباری ٢٧٢٠
کوردستان

وەرزشوانێکی بۆکانی لە گرتنگە ئازاد کرا

ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی بەفرانبار، وەرزشوانێکی بۆکانی بە ناوی "واحید ئیبراهیمیان" کوڕی محەمەدئەمین و خەڵکی شاری بۆکان، پاش چوار مانگ و ١٦ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی، لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکان لە شاری تاران، ئازاد کرا.

١٣ی بەفرانباری ٢٧٢٠
کوردستان

هێمن مستەفایی بۆ جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانی ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی سنە کرا

ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی بەفرانبار، زیندانییەکی کورد بە ناوی "هێمن مستەفایی"، تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی شاری مەریوان، بۆ جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانی ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی سنە کرا.

١٢ی بەفرانباری ٢٧٢٠
کوردستان

زیندانییەکی تۆمەتبار به "قەتڵ" بۆ جێبەجێکردنی حەکمی ئێعدامەکەی، ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی سنه کرا

ڕۆژی پێنجشەممه ۱۱ی بەفرانبار، زیندانییەکی تۆمەتبار بە "قەتڵ"، بە ناوی "سەعید محەممەدی‌فەرد"، تەمەن ۳۵ ساڵ و خەڵکی کرماشان بۆ جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامەکەی، ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی سنه کرا.

١٢ی بەفرانباری ٢٧٢٠
کوردستان

عەزیز نەسیری بە دانانی بارمتەی قورس بە شێوەی کاتی لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا

ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی ١١ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەزیز نەسیری" خەڵكی ورمێ بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی هەتا کۆتایی قۆناغی دادڕەسییەکەی لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.

١١ی بەفرانباری ٢٧٢٠