بەردەوامیی ڕاگرتنی دوو هاووڵاتیی بانەیی لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان
دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "واحید عەباسزادە و ڕەحمان ڕەسووڵی" خەڵکی شاری بانە، هەر لە گرتنگەی هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی دان.
دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "واحید عەباسزادە و ڕەحمان ڕەسووڵی" خەڵکی شاری بانە، هەر لە گرتنگەی هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی دان.
ڕۆژی یەکشەممە ٩ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "وەلی قەڵوەزی" خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە ڕاگوێزرا.
چارەنووسی ئانیسا جەعفەریمێهر، چالاکی فەرهەنگیی کورد خەڵکی شاری شاباد سەر بە پارێزگای کرماشان، پاش ١٠ ڕۆژ لە دەسبەسەرکردنی، ناڕوونە.
بارودۆخی تەندروستیی ئایهان خودایی، کۆڵبەری خەڵکی گوندی "کورانـ"ـی ناوچەی سۆما و برادۆست، کە ڕۆژی یەکشەممە ٩ی سەرماوەز، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی پێکرابوو، پاش نەشتەرگەریی نالەبارە.
چوار هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "کامڕان قاسمی، ئومید سەعیدی، عەبدولعەزیز محەممەدپوور و کەیوان ڕەشۆزادە" خەڵکی شارەکی "ئیسلامئاوا"ی ورمێ، لە لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ئەو شارە بە زیندان مەحکووم کران.
ڕۆژی دووشەممە ١٠ی سەرماوەز، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "شیروان مووساپەنا" خەڵکی "نەڵاسـ"ـی سەردەشت، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، لە سنووری ئەو شارە بریندار کرا.
ڕۆژی شەممە ٨ی سەرماوەز، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئیسماعیل حاجی عەبدوڵڵا" و "هاشم مورادی" خەڵکی گوندی "شیناوێـ"ـی شاری پیرانشار، پاش تەواوبوونی ماوەی قۆناغی لێپرسینەوەکەیان بە دانانی بارمتە لە گرتنگە ئازاد کران.
ڕۆژی یەکشەممە ٩ی سەرماوەز، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ئایهان خودایی" تەمەن ٢٢ ساڵ کوڕی جەماڵ خەڵکی گوندی "کورانـ"ـی ناوچەی سۆما و برادۆستی ورمێ، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری ئەو شارە پێکرا.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ئەندامێکی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان بە ناوی "ئامانج نیکپێی" کوڕی خالید خەڵکی گوندی "نێ"، لەلایەن دادگای ئینقلابی مەریوان بە ٢ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا.
لقی ١ی دادگای ئینقلابی شاری سنە، بە سەرۆکایەتی دادوەر "سەعیدی" چالاکێکی مەدەنیی کوردی بە ناوی "فەرزاد حوسێنی" تەمەن ٣١ ساڵ خەڵکی گوندی "دێوەزناو" و دانیشتووی شاری کامیاران، بە ٥ ساڵ زیندانیی تەعلیقی و ٥ مانگ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرد.