کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری نەوسوود بریندار بوو
ڕۆژی دووشەممە ٦ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ئەمیر وەیسی"، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی گوندی "جۆجاڕ" سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری نەوسوود بریندار بوو.
ڕۆژی دووشەممە ٦ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ئەمیر وەیسی"، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی گوندی "جۆجاڕ" سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری نەوسوود بریندار بوو.
ڕۆژی دووشەممە ٦ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەحمەد ئیلاهی"، تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی مەهاباد، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی، بۆ بەندی زیندانییانی سیاسیی زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا.
ئەمڕۆ دووشەممە ٦ی ڕێبەندان، تەرمی سێ کۆڵبەری ونبوو، خەڵکی گوندی "کوران" سەر بە ناوچەی سۆما و برادۆستی ورمێ، بە ناوەکانی "مەتین ئەسڵانی، بولەن ئەحمەدی و مۆلایی خودایی"، لەژێر ڕنووی بەفردا دۆزراونەتەوە.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەردار محەممەدپوور"، تەمەن ٢٥ ساڵ، کوڕی خەبات و خەڵکی گوندی "ئاڵیکەند" سەر بە بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
ڕۆژی یەکشەممە ٥ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "بابەک بابایی"، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی شەممە ٢٧ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "حەسەن (ڕەحمان) بەراتی"، کوڕی ئیسماعیل، خەڵکی گوندی "باوان" سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕ، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی ورمێ کراوە.
ڕۆژی شەممە ٤ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەفشین ئیلاهی"، خەڵکی شاری سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ی ڕێبەندان، ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان، مەرەخەسیی تەحسین دادڕەس، زیندانیی سیاسیی کورد، خەڵکی گوندی "سەردۆشـ"ـی هەڵوەشاندەوە.
شەوی شەممە ٤ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "جەمیل ئەحمەدی"، خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سالار چاوەشی"، کوڕی عەبدووڵڵا و خەڵکی گوندی "حاجی لەک" سەر بە ناوچەی "چۆمی مەجیدخانـ"ـی بۆکان، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی بۆکان کرا.