هاووڵاتییەکی پیرانشاری بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کرا
ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی خاکەلێوە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەیدعەزیز ئەحمەدی" کوڕی سەید ڕەحمان خەڵکی شاری پیرانشار، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا.
ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی خاکەلێوە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەیدعەزیز ئەحمەدی" کوڕی سەید ڕەحمان خەڵکی شاری پیرانشار، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی "ئەحمەد پەیغامی"، "هادی حوسێنزادە" و "محەممە ئازەرەخش" خەڵکی شاری "نەڵوسـ"ـی شنۆ، بە دانانی بارمتە لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە ئازاد کران.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئیبراهیم حوسێنی" (باوک) و "سەلاحەدین حوسێنی" (کوڕ)، خەڵکی گوندی "ئاڵیاوێـ"ـی شاری شنۆ، بە پێبەندی ئەلێکترۆنیکی لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کران.
ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی خاکەلێوە، "کەیوومەرس لەتیفی" چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی لە زیندانی سنە بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە ڕاگوێزرا.
ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی خاکەلێوە، ٦ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ڕەزا ئیسلامدوست"، "سامان ڕەسوڵزادە"، "سەنعان ڕەسوڵزادە"، "دیاکۆ خەلیلی"، "ئەشکان شکاک" و "سینا ئاقازادە" کوڕی سلێمان خەڵکی شاری "نەلۆس"ی شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر…
سەلاح ئازادی یەکێک لە چالاکانی سێنفیی مامۆستایانی شاری مەریوان بۆ دادسەرای گشتی و ئینقلابی ئەو شارە بانگهێشت کرا.
سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "محەممەد فەدەوی"، "محەممەد مەهجوور" و "ڕەحمەتوڵڵا ساڵحیان یازی بڵاغی" خەڵکی گوندی "مەڵقەرەنی" و "یازی بڵاغی" سەر بە سەقز، لە زیندانی سنە ڕاگیراون و چارەنووسیان ناڕوونە.
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەبدولواحید عەباسیزادە" تەمەن ٣٥ ساڵ کوڕی عوسمان، لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری سەقز، جێگیر لە شاری بانە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "ئەکبەر میرزایی" بە سێ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "پەریسا سپاهی" تەمەن ١٧ ساڵ خەڵکی مەهاباد، "کەویار ئەلیاسی" تەمەن ١٨ ساڵ خەڵکی مەهاباد و "عیرفان زولفینیا" تەمەن ١٨ ساڵ خەڵکی شاری سەقز، بە لێوەرگرتنی بەڵێننامە لە گرتنگەی ئیدارەی…
ڕۆژی شەممە ٢٠ی خاکەلێوە، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ڕێبین ڕیشی" و "ڕامین ڕیشی" خەڵکی شاری بانە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.