هاووڵاتییەک لە شاری مەهاباد دەسبەسەر کرا
ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی جۆزەردان، هاووڵاتییەک بە ناوی "دیار عەباسی" خەڵکی گوندی " بەرەجۆ"ی بەخشی خەلیفانی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی جۆزەردان، هاووڵاتییەک بە ناوی "دیار عەباسی" خەڵکی گوندی " بەرەجۆ"ی بەخشی خەلیفانی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی جۆزەردان، کەماڵ قویتاسی و عەزیز قادرتاج، دوو زیندانیی سیاسیی کورد خەڵکی شنۆ لە زیندانی ئەو شارە، بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوێزران.
ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی جۆزەردان، "کەیوان ڕەشۆزادە" زیندانیی سیاسیی کورد لە گرتووخانەی ناوەندیی ورمێ، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین لەگەڵ دژایەتیکردنی بەرپرسانی زیندانی ورمێ بۆ هاتنە مەرەخەسییەکەی، مانی گرت.
ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی جۆزەردان، محەممەدرەزا مورادی، ئەندامی هەیئەتی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - سنە و کەڵاتەرزان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی جۆزەردان، هێزە ئەمنییەتییەکان چالاکێکی کۆمەڵایەتییان بە ناوی "ئێرشاک ڕەئووف گونبەدی" لە شاری ورمێ، دەسبەسەر کرد.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ٢٤ی جۆزەردان، سەربازێکی خەڵک شاری ئەهەر سەر بە پارێزگای تەورێز، بە ناوی "مەهدی بەرزگەر" بەهۆی تەقینەوەی مین کوژرا.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "خەلیل عەینی" خەڵکی گوندی "سینگان" سەر بە شاری شنۆ، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کرا و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا.
لە چارەنووسی فاتێح مەجیدی، مامۆستای دەرکراو و چالاکی کرێکاریی خەڵکی شاری بانە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە و ناڕوونیی چارەنووسی ناوبراو نیگەرانیی بنەماڵەکەی لێ کەوتووەتەوە.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی جۆزەردان، هاوولاتییەک بە ناوی "بەیان مورادی" خەڵکی گوندی "ماراو"ی شاری کامێران، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. ئەو ژنە بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە خۆی کوشتووە.
ئەسکەندەر لوتفی، وتەبێژی شورای هاوئاهەنگیی ڕێکخراوی سێنفیی فەرهەنگییانی ئێران و ئەندامی هەیئەتی بەڕێوەبەریی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - مەریوان، بۆ بەندی ئەمنییەتیی زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا.