سنە؛ سێ چالاکی سێنفیی مامۆستایان لە زیندان ئازاد کران
ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی ٤ی پووشپەڕ، "سەلاح حاجی میرزایی"، "محەممەد ڕەزا مورادی" و "ئارام ئیبراهیمی" لە چالاکانی سێنفیی مامۆستایانی سنە بە دانانی کەفاڵەت لە زیندان ئازاد کران.
ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی ٤ی پووشپەڕ، "سەلاح حاجی میرزایی"، "محەممەد ڕەزا مورادی" و "ئارام ئیبراهیمی" لە چالاکانی سێنفیی مامۆستایانی سنە بە دانانی کەفاڵەت لە زیندان ئازاد کران.
ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی ٤ی پووشپەڕ، "ئامانج ئەمینی"، "زاهید مورادی"، ئیسماعیل ڕەیحانی" و "سلێمان عەبدی" لە ئەندامانی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان ـ سەقز بە دانانی بارمتە لە زیندانی سەقز ئازاد کران.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "کەیوان ئەمانی" خەڵکی گوندی "حاجی مەمدانـ"ـی سەقز، لە سنووری "سەرتەزێنـ"ـی بانە پێکرا.
بڕیاری دەسبەسەرکردنی "ئومید شامحەممەدی، هیوا قورەیشی، پەرویز ئەحسەنی و کاوە محەممەدزادە"، لە ئەندامانی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان- دیواندرە درێژ کرایەوە.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی پووشپەڕ، "غەیاس نێعمەتی، بێهزاد قەوامی و ڕەزا تەهماسبی"، لە ئەندامانی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان- سنە و کەڵاتەرزان، بە دانانی بارمتە لە گرتنگە ئازاد کران.
سۆعدا خەدیرزادە، زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری پیرانشار کە ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی جۆزەردان منداڵەکەی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ورمێ لەدایک ببوو، پاش ڕۆژێک لە نەشتەرگەریی سزارییەن، ڕۆژی سێشەممە ٣١ی جۆزەردان، بۆ زیندانی ورمێ گەڕێندرایەوە.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی پووشپەڕ، جەلال قادریزاد زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری شنۆ، لە زیندانی ئەو شارە ئیزنی مەرەخەسیی پێ درا.
ڕۆژی چوارشەممە ١ی پووشپەڕ، سادق کەنعانی چالاکی سێنفیی مامۆستایانی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی مانگی بانەمەڕی ١٤٠١، حوکمی لە سێدارەدانی هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٠ ساڵ بە ناوی "فەردین کەلەهویی"، لە زیندانی "دیزڵاوا"ی کرماشان جێبەجێ کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ١ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ڕەحمەت ئابجامە" خەڵکی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا.