چوارشەممە، ٤ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

سێ کۆڵبەری سەقزی لە کاتی دەسبەسەرکرانیان لە سنووری هەنگەژاڵی بانە ئەشکەنجە کران

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ی جۆزەردان، سێ کۆڵبەری خەڵکی شاری سەقز بە ناوەکانی "عەتا محەممەدی"، "پارسا ئیبراهیمی" تەمەن ١٦ ساڵ و "عەبدوڵڵا حەقانی"، لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە دەسبەسەر کران.

٢٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٢
کوردستان

سێ زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانی نەغەدە ڕەوانەی بەندی ماددە هۆشبەرەکان کران

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ زیندانیی سیاسیی کورد بە ناوەکانی "شەفیع محەممەدنژاد، خزر قادری‌ئازەر و ئیسماعیل محەممەدپوور" خەڵکی شاری پیرانشار، لە بەندی زیندانییانی سیاسی ڕەوانەی ژووری گیرۆدەبووان بە ماددە هۆشبەرەکان کراون.

٢٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٢
کوردستان

پێنج چالاکی کرێکاریی کورد هەر کامەیان بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی ئازاد کران

ڕۆژی شەممە ٢٨ی جۆزەردان، "پەروین عەبدوڵڵاپوور، فواد فاروقی، سەعید محەممەدی، عومەر سلێمانی و فاتێح مەجیدی"، لە چالاکانی کرێکاریی شاری بانە، بە دانانی بارمتە لە زیندانەکانی بانە و سنە ئازاد کران.

٢٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٢
کوردستان

٩ چالاکی سێنفیی مامۆستایان بە دانانی بارمتە لە زیندانی سەقز ئازاد کران

ڕۆژی شەممە ٢٨ی جۆزەردان، "تاهیر قادرزادە، محەممەد فەتاحی، ئەنوەر فەرج‌زادە، سەلاح حوسێنی، حوسێن محەممەدی، کەیوان محەممەدی، خالید شێخی، لوقمان ئەڵڵامورادی و قادر یەسرابی"، لە ئەندامانی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان- سەقز و زیویە، بە…

٢٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٢
کوردستان

نەغەدە؛ دوو زیندانی سیاسیی کورد لە ڕەوانەکردنیان بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان بێبەری کراون

دوو زیندانیی سیاسیی کورد خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی "عەزیز قادرتاج و کەماڵ قویتاسی"، لە زیندانی نەغەدە، کە تووشی ئازاری پشت و جومگە هاتوون، لە ڕەوانەکردنیان بۆ دەرەوەی زیندان بێبەری کراون.

٢٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ نەغەدە
کوردستان

دوو ئەندامی دیکەی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - سەقز و زیویە دەسبەسەر کران

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی جۆزەردان، "حیسام خاکپوور و حەسەن ڕەحیمیان"، لە ئەندامانی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - سەقز و زیویە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

٢٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٢
کوردستان

کۆڵبەرێک لە نۆدشە ئازار و ئەشکەنجە درا

ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی جۆزەردان کۆڵبەریکی "نۆدشە"یی بە ناوی "محەممەدئەمین ئەمینی" لە نزیک گوندی "نروێ" سەر به بەخشی "نەوسوود"ی پاوە لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە ئازار و ئەشکەنجە درا.

٢٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٢
کوردستان

ئاوات ڕەزەوی مامۆستای دەسبەسەرکراو بە لێوەرگرتنی بەڵێننامە ئازاد کرا

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی جۆزەردان، ئاوات ڕەزەوی، یەکێک لە مامۆستا دەسبەسەرکراوەکانی شاری سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە بە لێوەرگرتنی بەڵێننامە، لە گرتنگەی ئەو شارە ئازاد کرا.

٢٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٢