سێشەممە، ٣ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

ژنێک لە ترسی ئەوەیکە "دەستدرێژی" نەکرێتە سەری و خۆی لە دەلاقە هەڵدابووە خوارەوە، گیانی لەدەست دا

ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی خەرمانان، ژنێک بە ناوی "شلێر ڕەسووڵی" تەمەن ٣٦ ساڵ خەڵکی گوندی "چەشمییەر سەر بە شاری سەوڵاوا و دانیشتووی مەریوان کە لە ترسی ئەوەیکه "دەستدرێژی" نەکرێتە سەری، خۆی لە دەلاقە هەڵدابووە خوارەوە، گیانی لەدەست دا.

١٧ی خەرمانانی ٢٧٢٢
کوردستان

لە ماوەی ٥ ڕۆژدا، ١٣ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان بریندار کراون

بە بەرزبوونەوەی ڕێژەی کوشتنی کۆڵبەران لە ناوچە سنوورییەکان، تەنیا لە ماوەی ڕۆژانی ١١هەتا ١٥ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠١، بە گشتی ١٣ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود، بانە، مەریوان و سەردەشت، بریندار کراون.

١٧ی خەرمانانی ٢٧٢٢
کوردستان

لە مەریوان ژنێک لە ترسی "دەسدرێژی" لە دەلاقە خۆی فڕێ دەداتە خوارەوە

شەوی شەممە ڕێکەوتی ١٢ی خەرمانان، ژنێک بە ناوی "شلێر ڕەسووڵی" تەمەن ٣٦ ساڵ خەڵکی گوندی "چەشمییەر" سەر بە شاری سەوڵاوا و دانیشتووی مەریوان، لە ترسی ئەوەیکە پیاوێک دەسدرێژی نەکاتە سەری، خۆی لە دەلاقەی ئەو ماڵە، فڕێ دەداتە خوارەوە.

١٦ی خەرمانانی ٢٧٢٢
کوردستان

سنە؛ مەهدی نەورۆزی و ئارام ساڵحپوور بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کران

ڕۆژی سێشەممە ١٥ی خەرمانان، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "مەهدی نەورۆزی" و "ئارام ساڵحپوور" خەڵکی شاری بانە، بە دانانی بارمتە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنە، ئازاد کران.

١٦ی خەرمانانی ٢٧٢٢ سنە
کوردستان

حوکمی لە سێدارەدانی دوو زیندانیی خەڵکی هەرسین لە زیندانی ناوەندیی کەرەج جێبەجێ کرا

سەرلە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ی خەرمانان، حوکمی لە سێدارەدانی دوو زیندانی بە ناوەکانی "شارام کاکەوەند" تەمەن ٣٣ ساڵ و "عەزیزی یارهاشمی" خەڵکی شاری هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان، لە زیندانی کەرەج جێبەجێ کرا.

١٥ی خەرمانانی ٢٧٢٢
کوردستان

کۆڵبەرێک بە تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار بوو

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١٤ی خەرمانان، کۆڵبەرێک بە ناوی "محەممەد کەریمی" خەڵکی گوندی "ئارمردە"ی شاری بانە، بەهۆی تەقینەوەی مینێک لە سنووری "هەنگەژاڵـ"ـی ئەو شارە بریندار بوو.

١٥ی خەرمانانی ٢٧٢٢
کوردستان

کۆڵبەرێکی لاو لە سنووری بانە پێکرا

ڕۆژی دووشەممە ١٤ی خەرمانان، کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی "یاسین سەعیدی" تەمەن ٢٢ ساڵ خەڵکی گوندی "ناوە"ی بەخشی نەنووڕی بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری ئەو شارە، بریندار کرا.

١٥ی خەرمانانی ٢٧٢٢