سێشەممە، ٣ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

گیانلەدەستانی ناڕازییانی ۱٤۰۱ / منداڵێکی تەمەن ۱٥ ساڵ لە کرماشان گیانی لەدست دا

شەوی چوارشەممە ۳۰ی خەرمانان، منداڵێک بە ناوی "ئەمیرحوسێن بەساتی"، تەمەن ۱٥ ساڵ لە ڕەوتی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بە قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەتییەکان لە کرماشان گیانی لەدەست دا.

١١ی ڕەزبەری ٢٧٢٢
کوردستان

گیانلەدەستدانی ناڕازییانی ١٤٠١/ موختار ئەحمەدی لە مەریوان گیانی لەدەست دا

شەوی شەممە، ٩ی ڕەزبەر، سەرچاوەکانی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا لە مەریوان، باسیان لە کوژرانی هاووڵاتییەک بەناوی "موختار ئەحمەدی"، بە تەقەی هێزە ئەمنیەتییەکان لە درێژەی ناڕەزایەتییەکان لەم شارە کرد.

١٠ی ڕەزبەری ٢٧٢٢
کوردستان

هاووڵاتییەکی بەتەمەن بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری سەلاسی باوەجانی کوژرا

ئەمڕۆ شەممە، ٩ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەدفەرەج ڕەحیمی"، تەمەن ٦٠ ساڵ و خەڵکی گوندی "ڕەجەبی" سەر بە سەلاسی باوەجانی بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری ئەم شارە گیانی لەدەست دا.

٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٢
کوردستان

درێژەی هێرشە تۆپخانەییەکانی سپای پاسداران بۆ سەر مەقەڕی حیزبە کوردییەکان لە هەرێمی کوردستان

تۆپبارانی مەقەڕەکانی حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران بۆ حەفتەمین ڕۆژی بەردەوام لەلایەن تۆپخانەکانی سپای پاسداران لە هەرێمی کوردستان درێژەی هەیە.

٨ی ڕەزبەری ٢٧٢٢
کوردستان

هاووڵاتییەک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری پیرانشار کوژرا

شەوی سێشەممە، ٥ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەک بەناوی "شوانە مورادی ئەقدەم"، کوڕی حەسەن خەڵکی گوندی "گەزگەسک" سەر بە پیرانشار بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری ئەم شارە گیانی لەدەست دا.

٨ی ڕەزبەری ٢٧٢٢
کوردستان

١٧ کوژراو و ٤٩ بریندار لە ئەنجامی هێرشە مووشەکییەکانی سپای پاسداران بۆ سەر بنکەکانی حیزبە کوردستانییەکان و کەمپی پەنابەرانی سیاسی

دوابەدوای هێرشە پەهبادی و مووشەکییەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بنکەی حیزبەکانی کوردستانی ئێران و کەمپی پەنابەرانی سیاسیی ئەم حیزبانە لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی، ١٧ کەس گیانیان لەدەست داوە و ٤٩ کەس بریندار بوونە.

٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٢
کوردستان

دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتی لە شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

ڕۆژی چوارشەممە ٦ی ڕەزبەر، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "موبین ڕەسووڵ‌تاب" و "مێهران حەسەنزادە"، خەڵکی گوندی "گردکاشان" سەر بە شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٢