سێشەممە، ٣ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

سنە؛ سێ ئەندامی بنەماڵەی واران محەممەدنژاد دەسبەسەر کران

ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی ڕەزبەر، سێ ئەندامی بنەماڵەی "واران محەممەدنژاد" بە ناوەکانی "سەحەر وەهابی"، دایکی واران، "ویدا محەممەدنژاد"، خوشکی واران و "پەیام میری"، هاوژینی واران لە کاتێکدا کە بۆ بەدواداچوون لە چارەنووسی ناوبراو سەردانی گرتنگەی…

٢٥ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ سنە
کوردستان

مەهاباد؛ دوو هاووڵاتی بە تەقەی هێزە ئەمنییەتییەکان پێکران

ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢٣ی ڕەزبەر، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی "مەسعوود فەرەج‌زادە" و "فایەق مام‌قادری" خەڵکی شاری مەهاباد، لە ڕەوتی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییە خەڵکییەکانی ئەو شارە، بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەتییەکان، بە سەختی بریندار کران.

٢٥ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ مەهاباد
کوردستان

زیندانی ورمێ؛ کامیل سەیدان‌مەسکەن مانی لە خواردن گرت

کامیل سەیدان‌مەسکەن (جەباروەند)، زیندانی سیاسیی کوردی خەڵکی گوندی "چر‌یاوا"ی ناوچەی مەرگەوەڕ لە زیندانی ورمێ، بە نیشانەی ناڕەزایەتی لە بێبەریکردن لە مافی مەرەخەسی، مانی لە خواردن گرت.

٢٤ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ زیندانی ورمێ
کوردستان

پیرانشار؛ دەسبەسەرکردنی چالاکێکی مەدەنی لەگەڵ هاوژینەکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ۲۱ی ڕەزبەر، سۆران خزری، چالاکی مەدەنی خەڵکی پیرانشار، لەگەڵ هاوژینەکەی بە ناوی سوهەیلا عەبدوڵڵاهی، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

٢٢ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ پیرانشار
کوردستان

سنە؛ واران محەممەدنژاد، ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی - کۆمەڵایەتیی "نۆژین" دەسبەسەر کرا

ڕۆژی پێنجشەممە ۲۱ی ڕەزبەر، واران محەممەدنژاد، خوێندکاری کارناسیی باڵای هونەر لە زانکۆی یەزد و ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگیی - کۆمەڵایەتیی "نۆژین"، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر بۆ شوێنێکی نادیار، ڕاگوێزرا.

٢٢ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ سنە
کوردستان

بۆکان؛ کەماڵ فەقهی بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەتییەکان گیانی لە دەست دا

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ۲۰ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەک بە ناوی "کەماڵ فەقهی" کوڕی محەممەد خەڵکی شاری بۆکان، لە ڕەوتی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان، بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەتییەکان، گیانی لە دەست دا.

٢١ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ بۆکان
کوردستان

دوو هاووڵاتیی ناڕازی بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەتییەکان لە کرماشان کوژران

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ۲۰ی ڕەزبەر، دوو هاووڵاتیی ناڕازی به ناوەکانی "سینا نادری" و "ئارمین سەیادی"ٚ، لە ڕەوتی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییە خەڵکییەکان لە گەڕەکی "دەرە درێژ"ی کرماشان، بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەتییەکان، گیانیان لە دەست دا.

٢١ی ڕەزبەری ٢٧٢٢
کوردستان

کۆڵبەرێک لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری "کانی خودا"ی پیرانشار کوژرا

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١٨ی ڕەزبەر، کۆڵبەرێک بە ناوی "میکائیل تاڵانە" خەڵکی شاری پیرانشار، لە سنووری "کانی خودا"ی ئەو شارە، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، گیانی لەدەست دا.

١٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٢