دووشەممە، ٢ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

سیاوەش حەیاتی بە دانانی بارمتە لە زیندانی دێزڵاوای کرماشان ئازاد کرا

ڕۆژی سێشەممە ١٣ی بەفرانبار، سیاوەش حەیاتی، وتەبێژی کۆڕی ڕاوێژی چالاکانی مەدەنیی یارسان و سکرتێری بەرەی یەکگرتووی کورد، پاش ٣٣ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی بە دانانی بارمتە لە زیندانی دێزڵاوای کرماشان، ئازاد کرا.

١٤ی بەفرانباری ٢٧٢٢
کوردستان

موژگان کاوسی بە دانانی بارمتەی ٣ میلیارد تمەنی لە زیندان ئازاد کرا

ڕۆژی سێشەممە ١٣ی بەفرانبار، موژگان کاوسی، لێکۆڵەر و لە چالاکانی مافی زمان و ئێتنیک، خەڵکی شاری کەلاردەشتی مازندەران، پاش تێپەڕاندنی ١٠٤ ڕۆژ دەسبەسەریی کاتیی و بێتاوان ناساندنی لە تۆمەتی "افساد فی الارض" بە دانانی بارمتەی ٣ میلیارد تمەنی لە…

١٤ی بەفرانباری ٢٧٢٢
کوردستان

کرماشان؛ سێ چالاکی مەدەنیی یارسان بە دانانی بارمتە ئازاد کران

ڕۆژی دووشەممە ١٢ی بەفرانبار، سەیدئەمین عەباسی، سەیدسروش عەباسی و سەیدکەرەم عەباسی، لە چالاکانی مەدەنیی یارسان پاش ٣٣ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی کاتی بە دانانی بارمتە و کەفاڵەت لە زیندانی دێزڵاوای کرماشان ئازاد کران.

١٣ی بەفرانباری ٢٧٢٢ کرماشان
کوردستان

سیاوەش حەیاتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان ڕاگوێزرا

ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی بەفرانبار، سیاوەش حەیاتی، وتەبێژی کۆڕی ڕاوێژکاریی مەدەنیی یارسان و سکرتێری بەرەی یەکگرتووی کورد، لە زیندانی دێزڵاوای کرماشان بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە ڕاگوێزرا.

١٢ی بەفرانباری ٢٧٢٢
کوردستان

کوردپا؛ گیانلەدەستدانی ١٢١ هاووڵاتیی کورد لە درێژەی ڕاپەڕینی سەرتاسەریدا

زانیاری و لێکۆڵینەوەکانی کوردپا باس لەوە دەکەن کە لە کاتی دەسپێکردنی ڕاپەڕینی سەرتاسەری دژی کۆماری ئیسلامی دوابەدوای قەتڵی حکوومەتیی ژینا-مەهسا ئەمینی و لە درێژەی ئەم ڕاپەڕینە سەرتاسەرییەدا، لە ماوەی ١٠٦ ڕۆژی ڕابردوودا، تەنیا لە کوردستان…

١١ی بەفرانباری ٢٧٢٢
کوردستان

باوکی سارینا ساعدی: خوێنی کچەکەم نافرۆشم

باوکی سارینا ساعدی لە پۆستێکدا کە لە ئینستاگرامەکەی بڵاوی کردووەتەوە، ئاماژەی بە بڵاوکردنەوەی فیلمی دانپێدانانی زۆرەملێ، شکاندنی کچەکەی و گوشار بۆ فرۆشی کچەکەی کردووە.

١٠ی بەفرانباری ٢٧٢٢