دووشەممە، ٢ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

مانگرتنی ١٠ خۆپیشاندەری ئاودانان و دێهلۆڕان لە زیندانی ئیلام

لە ڕۆژی شەممە ١٧ی بەفرانبارەوە، ١٠ هاووڵاتیی خۆپیشاندەری خەڵکی شارەکانی ئاودانان و دێهلۆڕان بە نیشانەی ناڕەزایەتی لەمەڕ بارودۆخی نالەباری زیندان و پێڕانەگەیشتن بە دۆسییەکەیان، لە زیندانی ناوەندیی ئیلام، دەستیان داوەتە مانگرتن.

٢٠ی بەفرانباری ٢٧٢٢
کوردستان

حوکمی لەسێدارەدانی دوو زیندانیی خەڵکی ورمێ و پیرانشار لە کەرەج و بەندەرعەباس جێبەجێ کرا

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ی بەفرانبار، حوکمی لەسێدارەدانی دوو زیندانی بە ناوەکانی "ڕەشید لەوەندپوور خدری" و "خالق خزرزادە" خەڵکی ورمێ و پیرانشار، لە زیندانەکانی کەرەج و بەندەرعەباس، جێبەجێ کرا.

١٩ی بەفرانباری ٢٧٢٢
کوردستان

سنە؛ فواد سەلیمی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

دوێنێ یەکشەممە ١٨ی بەفرانبار، هاووڵاتییەک بە ناوی "فواد سەلیمی" بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی، بە شێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادگاییکردن لە زیندانی سنە ئازاد کرا.

١٩ی بەفرانباری ٢٧٢٢ سنە
کوردستان

دوو مامۆستای خەڵکی شارستانی "سۆنقۆر" زیندانییان بەسەردا سەپێندرا

"عەلی حوسێن شەمایلی" کوڕی "لوتفوڵڵا" و "کەیوومەرس واعزی" کوڕی "حوسێن"، دوو مامۆستای خەڵکی شارستانی سۆنقۆر و کۆلیایی لەلایەن لقی دوو دادگای ئینقلابی کرماشانەوە، زیندانییان بەسەردا سەپێندرا.

١٩ی بەفرانباری ٢٧٢٢
کوردستان

کورتەیەک لە ژیاننامەی هەژار مام خوسرەوی لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی بۆکان

هەژار مام خوسرەوی، کوڕی ڕەزا و لەدایکبووی گوندی "هورت کەند"ی شاری بۆکانە. ئەو لە ڕێکەوتی ٢٤ی بەفرانباری ساڵی ١٣٨١ی هەتاوی، لەگەڵ خوشکە دووانەکەی بە ناوی "هێرۆ" لە نەخۆشخانەی بۆکان لەدایک بوون.

١٨ی بەفرانباری ٢٧٢٢
کوردستان

پیرانشار؛ لاوێکی کورد بە دوو ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا

هاووڵاتییەکی پیرانشاری بە ناوی "عەلیڕەزا (ماردین) ڕەسووڵیان‌پوور" تەمەن ١٩ ساڵ کوڕی ئیبراهیم، لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای کەیفەری ٢ی ئەو شارە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "ئەمیر محەممەدی" بە ٢ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.

١٨ی بەفرانباری ٢٧٢٢ پیرانشار
کوردستان

مەهاباد؛ هۆیار زەهابی بە "کۆبوونەوە و تەبانی" تۆمەتبار کرا

هۆیار زەهابی تەمەن ١٧ ساڵ، کوڕی ئەیووب خەڵکی مەهاباد، لەلایەن لقی ٣ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی ئەو شارە، بە سەرۆکایەتیی دادوەر "یاسر گوزەلی" بە "کۆبوونەوە و تەبانی بە مەبەستی ئەنجامدانی تاوان دژی ئەمنییەتی ناوخۆ و دەرەوە"،…

١٨ی بەفرانباری ٢٧٢٢ مەهاباد