پێنجشەممە، ٣٠ی ڕەزبەری ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

شنۆ؛ فەخرەدین ئیبراهیمی، کوڕی مەحیەدین ئیبراهیمی، زیندانیی سیاسیی لەسێدارەدراو، بە زیندان مەحکووم کرا

فەخرەدین ئیبراهیمی، کوڕی مەحیەدین ئیبراهیمی، زیندانیی سیاسیی لەسێدارەدراو لەلایەن لقی ١١٣ی دادگای کەیفەری ٢ی بەهەشتیی ورمێ، بە سێ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.

٦ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ شنۆ
ئێران

مەجید خادمی بە ١٠ ساڵ و یەک مانگ زیندان و سزای تەکمیلی مەحکووم کرا

مەجید خادمی، هاووڵاتیی خەڵکی بێهبەهان لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ماهشەهر، بە سەرۆکایەتیی دادوەر "مێهران مێهمان‌نەواز" بە ١٠ ساڵ و یەک مانگ زیندانی تەعزیری و سزای تەکمیلی مەحکووم کرا.

٦ی جۆزەردانی ٢٧٢٣
کوردستان

گێڕانەوەیەک لە قەتڵی حکوومەتیی جەماڵ ئەعزەمی، لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی

ڕۆژی دووشەممە، ٣٠ی خەزەڵوەری ١٤٠١، جەماڵ ئەعزەمی، خۆپیشاندەری خەڵکی پیرباوا، دانیشتووی جوانڕۆ، لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیدا، بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان گیانی لەدەست دا.

٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٣
کوردستان

حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک لە زیندانی ورمێ، جێبەجێ کرا

بەپێی ڕاپۆرتی "هێرانا"، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٤ی جۆزەردان، حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک بە ناوی "عەلی پیری" تەمەن ٤٠ ساڵ، کە پێشتر بە تۆمەتی "قەتڵ" بە لەسێدارەدران مەحکووم کرابوو، لە زیندانی ورمێ، جێبەجێ کرا.

٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٣
کوردستان

ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار و سکاڵاکەرانی دۆسییەی سوعدا خەدیرزادە پێشیان بە ناردنی ناوبراو بۆ مورەخەسی گرت

ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار و سکاڵاکەرانی دۆسییەی سوعدا خەدیرزادە، زیندانیی سیاسیی کوردی زیندانی لە بەندی ژنانی زیندانی ورمێ، پێشیان بە ناردنی ناوبراو بۆ مورەخەسی گرت.

٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٣