یەکشەممە، ١ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

کۆبوونەوەی دادگای پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی دوو مامۆستای ئایینیی کورد بەڕێوە چوو

ڕۆژی چوارشەممە، ١٧ی جۆزەردان، کۆبوونەوەی دادگای پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی مامۆستا لوقمان ئەمینی، پێشنوێژی مزگەوتی جامێعی چواریاری نەبیی سنە و مامۆستا ئیبراهیم کەریمی نەنەڵە، پێشنوێژی مزگەوتی جامێعی گوندی نەنەڵەی سنە لە دادگای تایبەتی…

١٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٣
کوردستان

هاووڵاتییەکی کورد بەمەبەستی جێبەجێکرانی حوکمەکەی بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوێزرا

ڕۆژی سێشەممە، ١٦ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فەرعان حەسەن‌زادە"، تەمەن ٣١ ساڵ، کوڕی لەتیف، خەڵکی شاری شنۆ پاش ڕۆیشتن بۆ لقی جێبەجێکرانی سزاکانی دادسەرای ئەم شارە، دەسبەسەر کرا و بەمەبەستی جێبەجێکرانی حوکمەکەی بۆ زیندانی نەغەدە…

١٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٣
کوردستان

دیواندەرە؛ منداڵێکی کار بە هۆی تەقینەوەی گاز گیانی لەدەست دا

شەوی دووشەممە، ١٥ی جۆزەردان، منداڵێکی کار بە ناوی "سرووش عەبدوڵڵازادە"، تەمەن ١٠ ساڵ، کوڕی قارەمان و شەیدا، خەڵکی سەقز و دانیشتووی دیواندەرە، کە بە هۆی تەقینەوەی گاز بەتوندی بریندار ببوو، گیانی لەدەست دا.

١٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ دیواندەرە
کوردستان

سنە؛ سێ چالاکی کرێکاری بە دانانی بارمتە ئازاد کران

ڕۆژی سێشەممە، ١٦ی جۆزەردان، حەبیبوڵلا کەریمی، عەبدوڵڵا خەیرئابادی و شادمان عەبدی لە چالاکانی کرێکاریی سنە، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کران.

١٦ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ سنە
کوردستان

برینداربوونی چوار کۆڵبەر بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود

شەوی دووشەممە، ١٥ی جۆزەردان، ٤ کۆڵبەر بە ناوەکانی "عەلی حوسێنی"، تەمەن ١٧ ساڵ ، خەڵکی گوندی "بلەبزان" سەر بە شاری پاوە، "سۆران دانشی"، تەمەن ٢٠ ساڵ خەڵکی گوندی "بلەبزان" سەر بە شاری پاوە، "شوان (پاشناو ناڕوون)"، تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی گوندی…

١٦ی جۆزەردانی ٢٧٢٣
کوردستان

دێهلۆڕان؛ دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

ڕۆژی یەکشەممە، ١٤ی جۆزەردان، هاووڵاتییەک بە ناوی "ئارش یوونسی"، خەڵکی شاری دێهلۆڕان سەر بە پاریزگای ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

١٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ دێهلۆڕان
کوردستان

کامران قادری، پاش ئازادبوونی گەیشتە ئوتریش

کامران قادری، زیندانیی کوردی خەڵکی پیرانشار کە هاووڵاتیی دوو وڵاتی ئێران و ئوتریش بوو، پاش گۆڕینەوەی زیندانییان بۆ ئازادکردنی ئەسەدوڵڵا ئەسەدی، دەبیری سێهەمی باڵوێزخانەی ئێران لە ئوتریش، لە زیندان ئازاد کرا.

١٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٣