یەکشەممە، ١ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

سنە؛ شێرکۆ مینبەری بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ڕۆژی چوارشەممە، ٢٤ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "شێرکۆ مینبەری"، کوڕی شێروان و خەڵکی گوندی "نییەر" سەر بە شاری سنە، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

٢٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ سنە
کوردستان

درێژکرانەوەی ماوەی دەسبەسەرکردنی کاتیی ژینا مودەڕس‌گورجی، چالاکی مافەکانی ژنان

ڕۆژی چوارشەممە، ٢٤ی جۆزەردان، ماوەی دەسبەسەرکرانی کاتیی ژینا مودەڕس‌گورجی، چالاکی مافەکانی ژنان کە لە کانوونی ئێسڵاح و تەربییەتی سنەیە، بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژی دیکە درێژ کرایەوە.

٢٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٣
کوردستان

مامۆستا لوقمان ئەمینی و مامۆستا ئیبراهیم کەریمی نەنەڵە، بە زیندان، دوورخرانەوە و وەرگرتنی هەمیشەیی جلوبەرگی ئایینی مەحکووم کران

مامۆستا لوقمان ئەمینی، پێشنوێژی مزگەوتی جامێعی چواریاری نەبیی سنە و مامۆستا ئیبراهیم کەریمی نەنەڵە، پێشنوێژی مزگەوتی گوندی نەنەڵەی سنە، لەلایەن دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی هەمەدانەوە بە ٢٣ ساڵ زیندان، دوورخرانەوە و وەرگرتنەوەی جلوبەرگی ئایینی…

٢٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٣
کوردستان

نیگەرانیی توندی کۆمەڵگەی مەدەنیی سەقز لە دەسپێکردنی شەپۆلی نوێی بانگهێشت و دەسبەسەرکرانەکان لە دوای مانگرتنی گشتیی ٢٣ی جۆزەردان

دوابەدوای مانگرتنی گشتیی بازاڕیان لە ڕۆژی سێشەممە، ٢٣ی جۆزەردانی ١٤٠٢ و جێگیربوونی بەربڵاوی هێزە ئەمنییەتی-سەرکوتکەرەکان لە شاردا بۆ پێشگرتن لە دەسپێکردنی هەر جۆرە کۆبوونەوەیەک کە یەکێک لە ئاماناجەکانی ڕاگەیەندراوەکانی ئەم ڕۆژانە لە…

٢٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٣
کوردستان

سەوڵاوا؛ دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ٢٣ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عارف ئەدوایی"، خەڵکی گوندی "سلێن"، سەر بە شاری سەوڵاوا، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٢٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ سەوڵاوا