یەکشەممە، ١ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

نابینابوونی چاوی چەپی پەرویز جەوانی لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە کرماشان

ڕۆژی چوارشەممە، ٢٠ی ڕەزبەری ١٤٠١، پاش کوژرانی دوو هاووڵاتیی یارسان بە ناوەکانی "سینا نادری" و "ئارمین سەیادی"، بە تەقەی هێزە ئەمنییەتی-سەرکوتکەرەکان لە کرماشان، خەڵکی ناڕازی هاتنە سەر شەقام کە هێزەکانی یگانی تایبەت، بە فیشەک ڕووبەڕوویان…

٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٣
کوردستان

ئەیووب ئاغالیانی، خۆپیشاندەری خەڵکی شنۆ بە دانانی بارمتەی ٢١ میلیارد و ٢٥٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرا

ڕۆژی دووشەممە، ٥ی پووشپەڕ، خۆپیشاندەرێک بە ناوی "ئەیووب ئاغالیانی"، تەمەن ٢٢ ساڵ و کوڕی جەهانگیر، بە دانانی بارمتەی ٢١ میلیارد و ٢٥٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا.

٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٣
کوردستان

سەقز؛ هێزە ئەمنییەتییەکان لاوێکی کوردیان دەسبەسەر کرد

سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە، ٥ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "میلاد فازڵ‌پوور"، تەمەن ٢٤ ساڵ و کوڕی محەممەدساڵح، خەڵکی گوندی "مەلقەرەنی"، سەر بە شاری سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ سەقز
کوردستان

دەسبەسەرکرانی سێ چالاکی ژینگەپارێز لە شاری سەوڵاوا

ڕۆژی سێشەممە، ٣٠ی جۆزەردان، موحسن دادگەر، سەعید دادگەر و یاسر سابری، لە چالاکانی ژینگەپارێزی شاری کامێران کە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی کۆساڵان چووبوونە ئەم ناوچەیە، لە کاتی گەڕانەوە، لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە…

٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٣
کوردستان

ناوەندە ئەمنییەتییەکان بۆ کاناڵە هەواڵدەرییەکانی بانە: هەواڵی کوژرانی کۆڵبەران بڵاو مەکەنەوە

ناوەندە ئەمنییەتییەکان هۆشدارییان بە کاناڵە هەواڵدەرییە تێلێگرامییەکانی بانە داوە کە لە بڵاوکردنەوەی هەر چەشنە هەواڵێک لە پێوەندی لەگەڵ کۆڵبەران، خۆ ببوێرن.

٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٣
کوردستان

سەقز؛ دەسبەسەرکرانی منداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

ڕۆژی یەکشەممە، ٤ی پووشپەڕ، منداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ، بە ناوی "سینا حەیدەری"، کوڕی جەمیل، خەڵکی سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگویزرا.

٤ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ سەقز