یەکشەممە، ١ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

جێبەجێکرانی حوکمی لەسێدارەدرانی دوو زیندانیی خەڵکی کەنگاوەر لە زیندانی هەمەدان

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە، ٢٦ی پووشپەڕ، حوکمی لەسێدارەدرانی دوو زیندانی بە ناوەکانی "موحسن یاقووتی" و "حەمزە فەڕۆخی"، لە زیندانی ناوەندیی هەمەدان، جێبەجێ کرا.

٢٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٣
کوردستان

سێ ئەندامی یەک بنەماڵە بە دانانی بارمتە ئازاد کران

ڕۆژی یەکشەممە، ٢٥ی پووشپەڕ، سورەیا، عەبدولڕەحمان و سەدرەدین قەیتەران، سێ ئەندامی بنەماڵەیەکی خەڵکی پیرانشار، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی، هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادڕەسی ئازاد کران.

٢٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٣
کوردستان

حەبیب خۆشنوود و خزر محەممەدپوور بە دانانی بارمتە لە زیندانی نەغەدە ئازاد کران

ڕۆژی یەکشەممە، ٢٥ی پووشپەڕ، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "حەبیب خۆشنوود" و "خزر محەممەدپوور"، خەڵکی گوندی "کانی مەلا"، سەر بە پیرانشار، بە دانانی بارمتە لە زیندانی نەغەدە ئازاد کران.

٢٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٣
کوردستان

نەغەدە؛ سادق مەحموودنژاد، خۆپیشاندەرێک کە چاوی بریندار ببوو، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ڕۆژی شەممە، ٢٤ی پووشپەڕ، سادق مەحموودنژاد، خۆپیشاندەری خەڵکی پیرانشار کە لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکاندا چاوی بریندار ببوو، بە بارمتەی ٤ میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرا.

٢٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ نەغەدە
کوردستان

ورمێ؛ دەسبەسەرکرانی ژنێک لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە

سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە، ٢٤ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەک بە ناوی "لالیخان نیک نیا"، خەڵکی گوندی "هەکی"، سەر بە ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٢٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ ورمێ
کوردستان

وردەکاریی نوێ سەبارەت بە قەتڵی حکوومەتیی مووسا ئیسماعیلی

بەپێی وردەکارییە نوێیەکان کە لە بەڵگەی بەخاکسپاردنی مووسا ئیسماعیلیدا هاتووە بە دەستی کوردپا گەیشتووە، مووسا ئیسماعیلی دوابەدوای "زیان بەرکەوتنی مێشک و خوێنبەربوونی نێوخۆیی"، "خەساری مێشک و ئەندامانی نێوخۆیی سک"، "بەرکەوتنی بەردەوام و توندی…

٢٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٣
کوردستان

مەهاباد؛ حکوومەت لە پێشگرتن بە دیاریکردنی ناوی کوردی بۆ منداڵان بەردەوامە

مافی دایک و باوکان بۆ دیاریکردنی ناو بۆ منداڵەکانیان یەکێک لە کێشەکانی بەردەم بنەماڵەکانی کوردستان وەکوو کەمینەیەکی ستەملێکراوە و بە پێشێلکرانی مافە سەرەتاییەکانیان دادەنرێت. زۆربەی خەڵکی کوردستان دوو ناویان هەیە، ناوێک بە فەرمی لە…

٢٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ مەهاباد
کوردستان

سەید محەممەد تارق حوسێنی بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی کرماشان کرا

ڕۆژی شەممە، ٢٤ی پووشپەڕ، سەید محەممەد تارق حوسێنی، خوێندکاری زانستی دینیی خەڵكی جوانڕۆ، بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی زیندانەکەی، بۆ زیندانی دێزڵاوای کرماشان ڕاگوێزرا.

٢٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٣