ڕاگواستنی حوسێن بۆرەکە بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ
ڕۆژی چوارشەممە، ٣ی خەزەڵوەر، حوسێن بۆرەکە، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "سۆغانلوو"، سەر بە شاری پیرانشار، لە زیندانی نەغەدەوە بۆ گرتگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزرا.
ڕۆژی چوارشەممە، ٣ی خەزەڵوەر، حوسێن بۆرەکە، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "سۆغانلوو"، سەر بە شاری پیرانشار، لە زیندانی نەغەدەوە بۆ گرتگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزرا.
جەماڵ عەلیزادە، چالاکی مەدەنیی خەڵکی پیرانشار، کە خەریکی تێپەڕکردنی ماوەی حوکمەکەی لە زیندانی نەغەدەیە، بە هۆی دژایەتیی دادستانی پیرانشار، لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری کراوە.
دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "حوسێن بۆرەکە" کوڕی حەسەن و خەڵکی گوندی "سۆغانلوو" سەر بە شاری پیرانشار و "سۆران مەحموودی"، کوڕی خالید، خەڵکی پیرانشار، بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوێزران.
ڕۆژی شەممە، ٢٩ی ڕەزبەر، کچێکی لاو بە ناوی "سیما عەباسی"، تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی بۆکان، پاش ١١ ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەیەکی تەورێز، بە هۆی قووڵبوونی برینەکانی لە دوای خۆسووتاندن، گیانی لەدەست دا.
یاسر نووری، چالاکی ژینگەپارێزیی خەڵکی جوانڕۆ لەلایەن لقی ٤ی دادگای ئینقلابی کرماشانەوە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام"، بە ٤ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.
ڕۆژی سێشەممە، ٢ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "موحسن عەبدوڵڵاهی"، کوڕی ناسر، خەڵکی گوندی "کانی بەرد"، سەر بە شاری بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە دڵی، کوژرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی سیشەممە، ٢ی خەزەڵوەر، حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک بە ناوی "ئەلف_م"، لە زیندانی خۆی، جێبەجێ کراوە.
حوکمی زیندانی موژگان کاوسی، لێکۆڵەر و چالاکی بواری زمان و ئێتنیکی خەڵکی کەلاردەشتی مازەندەران، لە لقی ٩ی دیوانی باڵای وڵاتدا پشتڕاست کرایەوە.
ڕۆژی دووشەممە، یەکی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێک بە ناوی "زانکۆ گەوهەری"، خەڵکی بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی ئەم شارە بریندار کرا.
ڕۆژی دووشەممە، یەکی خەزەڵوەر، تارق ڕەحیمپوور، تەمەن ٣٩ ساڵ و کوڕی مووسا، خەڵکی گوندی "ئەوێهەنگ" و دانیشتووی سنە بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کرا.