حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەکی خەڵکی بۆکان لە زیندانی ئەردەبێڵ جێبەجێ کرا
سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە، ٢٩ی خەزەڵوەر، حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک بە ناوی "سیامەند ئوستوار"، کوڕی حەبیب و خەڵکی بۆکان، لە زیندانی ناوەندیی ئەردەبێڵ جێبەجێ کرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە، ٢٩ی خەزەڵوەر، حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک بە ناوی "سیامەند ئوستوار"، کوڕی حەبیب و خەڵکی بۆکان، لە زیندانی ناوەندیی ئەردەبێڵ جێبەجێ کرا.
ڕۆژی دووشەممە، ٢٩ی خەزەڵوەر، عادڵ پیرووزی، زیندانیی سیاسیی پێشووی خەڵکی گوندی "سەردۆش"ی مەریوان، پاش بانگهێشتکران بۆ ئیتلاعاتی ئەم شارە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی یەکشەممە، ٢٨ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێک بە ناوی "سوبحان مەحموودی"، خەڵکی ڕوانسەر، بە تەقەی هیزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود بریندار کرا.
ڕۆژی چوارشەممە، ٢٤ی خەزەڵوەر، ئومید مەجیدی، گۆرانیبێژی خەڵکی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی شەممە، ٢٧ی خەزەڵوەر، مامۆستا حەسەن فەتحی خزرلەکی، پێشنوێژی هەینیی گوندی "قازڵیان"، سەر بە شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرایەوە.
ڕۆژی شەممە، ٢٧ی خەزەڵوەر، هاجەر سەعیدی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی سنە بۆ تێپەڕاندنی ماوەی یەک ساڵەی حوکمی زیندانەکەی، ڕەوانەی کانوونی ئێسڵاح و تەربییەتی سنە کرا.
سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی "کەماڵ خزری"، خەڵکی بۆکان، "ماهان مووسەوی"، تەمەن ١٦ ساڵ و خەڵکی سەقز و "شەهرام مورادوەیسی"، تەمەن ٢٢ ساڵی خەڵکی سەقز، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە بریندار کران.
کەیوان زەندکەریمی، هاووڵاتیی خەڵکی سنە، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەم شارەوە، بە ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ماوەی دەسبەسەرکرانی کاتیی شێرکۆ حیجازی، چالاکی مەدەنی و بەرپرسی لێژنەی فووتباڵی سەقز کە لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگیراوە، بۆ یەک مانگی دیکە درێژ کرایەوە.
خەبات دێهدار، چالاکی کرێکاری و زیندانیی سیاسیی پێشوو، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنەوە بە ١٢ مانگ زیندانی هەڵپەسێردراو مەحکووم کرا.