لەسێدارەدرانی زیندانییەکی خەڵکی ئیلام لە زیندانی قزڵحساری کەرەج
سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە، ١٨ی بەفرانبار، حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک بە ناوی "کەیۆمەرس غوڵامی"، خەڵکی شاری سەراوڵە سەر بە پارێزگای ئیلام، لە زیندانی قزڵحساری کەرەج، جێبەجێ کرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە، ١٨ی بەفرانبار، حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک بە ناوی "کەیۆمەرس غوڵامی"، خەڵکی شاری سەراوڵە سەر بە پارێزگای ئیلام، لە زیندانی قزڵحساری کەرەج، جێبەجێ کرا.
بەشێکی بەرچاو لە بریندارانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی ئەو کەسانەن کە چاویان بریندار بووە؛ لەسەرەوەبوونی ئاماری ئەم بریندارانە نیشانی دەدات کە هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی بەئەنقەست تەقەیان لە سەر و دەموچاوی هاووڵاتییان کردووە و ئەمە…
سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، ١٧ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "جبرەئیل ئەحمەدپوور"، تەمەن ٢٧ ساڵ کوڕی ڕەحمان و خەڵکی گوندی "گردکاشان"، سەر بە شاری شنۆ،لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆیی کوردپا، لە ڕاپۆرتێکی ئاماریدا، پەرژاوەتە سەر جێبەجێکرانی سزای لەسێدارەدران لە ساڵی ٢٠٢٣، لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە.
ڕۆژی یەکشەممە، ١٧ی بەفرانبار، فواد فەتحی، چالاکی کرێکاریی بەندکراو لە زیندانی ئێڤین بە هۆی چڵککردنی گوێیەوە، ڕەوانەی نەخۆشخانەی تاڵەقانیی تاران کرا.
ڕۆژی یەکشەممە، ١٧ی بەفرانبار، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "مورتزا محەممەدی" و "ئیبراهیم محەممەدی"، خەڵکی سنە بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کران.
حوکمی لەسێدارەدرانی موحسن مەزڵووم، محەممەد فەرامەرزی، وەفا ئازەربار و پژمان فاتحی، چوار زیندانیی سیاسیی کورد، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ساڵ و نیوێک دەسبەسەرکران و بێسەروشوێنبوون، لە بێدەنگیی تەواودا دەر کراوە و دۆسییەکەیان بۆ…
سزای ٧٤ قامچیی ڕۆیا حێشمەتی، هاووڵاتیی خەڵکی سنە و دانیشتووی تاران کە بە هۆی ڕەچاونەکردنی حیجابی زۆرەملێ دەرکرابوو، لە لقی یەکی جێبەجێکاری سزاکانی دادسەرای ناوچەی ٧ی تاران جێبەجێ کرا.
هێزە ئەمنییەتییەکان لە فڕۆکەخانەی "خومەینی"ی تاران، پێشیان بە سەفەری حەسەن ئەمینی، کەسایەتیی ئایینیی کوردستان و هاشم حوسێنپەناهی، چالاکی مەزهەبیی کورد گرت کە بە مەبەستی بەشداریکردن لە شەشەمین کۆڕی گشتیی سەندیکای جیهانیی مامۆستایانی ئایینیی…
ڕەئووف شێخ مەعرووفی، کامران سوڵتانی و محەممەد فەرەجی، سێ هاووڵاتیی خەڵكی بۆکان کە لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیدا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون، بە "افساد فیالارض"، تۆمەتبار کران.