سێشەممە، ٢٧ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

پیرانشار؛ دەسبەسەرکرانی سەرەڕوویانەی عیزەدین پەس و پیش لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

ڕۆژی شەممە ٥ی بانەمەڕی ١٤٠٥، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی «عیزەدین پەس ‌و پیش» خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕاوەنەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ کراوە.

١٠ی گوڵانی ٢٧٢٦ پیرانشار
کوردستان

پیرانشار؛ محیەدین مەعرووف‌نیا و بێهنام مەعرووف‌‌نیا بە دانانی بارمتەی ٤ میلیارد تمەنی ئازاد کران

ڕۆژی دووشەممە ٧ی بانەمەڕی ١٤٠٥، دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی «محیەدین مەعرووف‌نیا» و «بێهنام مەعرووف‌‌نیا»، هەرکامەیان بە دانانی بارمتەی ٢ میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کران.

١٠ی گوڵانی ٢٧٢٦ پیرانشار
کوردستان

ئاودانان؛ ٣ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی سەرەڕوویانە و ڕاگواستنی بێهروز هیمەتی، کارمەندی نەخۆشخانه بۆ بەندیخانەی ماپارە

٥ی بانەمەڕی ۱۴۰۵؛ لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، کارمەندێکی نەخۆشخانەی ئاودانان بە ناوی «بێهروز هیمەتی» بەشێوە سەرەڕوویانە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ بەندیخانەی ماپارە ڕاگوێزراوە.

٧ی گوڵانی ٢٧٢٦ ئاودانان
کوردستان

پیرانشار؛ محەممەدقادر گۆلابی پاش ٤٥ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی سەرەڕوویانە بە دانانی بارمتەی قورس ئازاد کرا

٥ی بانەمەڕی ١٤٠٥؛ محەممەدقادر گۆلابی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی پیرانشار پاش ٤٥ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی سەرەڕوویانە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە، لە ماوەی حەوتووی ڕابردوودا بە دانانی بارمتەی قورس بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.

٧ی گوڵانی ٢٧٢٦ پیرانشار
کوردستان

پیرانشار؛ دەسبەسەرکرانی سەرەڕوویانەی واحید بروومەند و ڕاگواستنی بۆ شوێنێکی نادیار

٦ی بانەمەڕی ١٤٠٥؛ لە درێژەی شەپۆلی دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییان بە ئامانجی زاڵکردنی کەشی سەرکوت و ئەمنییەتی بەسەر کۆمەڵگەدا، واحید بروومەند، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار…

٧ی گوڵانی ٢٧٢٦ پیرانشار
کوردستان

شنۆ؛ دەسبەسەرکرانی سەید ئەنوەر عەلەوی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە و ڕاگواستنی بۆ شوێنێکی نادیار

٧ی بانەمەڕی ١٤٠٥؛ لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی «سەید ئەنوەر عەلەوی» خەڵکی گوندی «خانلەر» سەر بە شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوه.

٧ی گوڵانی ٢٧٢٦ شنۆ
کوردستان

ورمێ؛ حوکمی سێدارەی ناسر بەکرزادە، بەندکراوی کورد لە دیوانی باڵای وڵاتدا پشتڕاست کرایەوە

٦ی بانەمەڕی ١٤٠٥؛ دیوانی باڵای وڵات حوکمی سێدارەی ناسر بەکرزادە، بەندکراوی کورد بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ کە ڕێبەندانی ١٤٠٤ ئەو حوکمە بۆ جاری سێیەم لەلایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ورمێوە بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل، دەرچوو بوو،…

٦ی گوڵانی ٢٧٢٦ ورمێ
کوردستان

ورمێ؛ ١٨ ڕۆژی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی شلێر مام‌قادری ناوبراو تووشبووی شێرپەنجە و سەرپەرستی بنەماڵەیە

٥ی بانەمەڕی ١٤٠٥؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٨ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی "شلێر مام‌قادری" ژنی ٣٤ ساڵانی کوردی خەڵکی مەهاباد، سەبارەت بە چارەنووسی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە و ڕوون نییە کە لە چ شوێنێک ڕاگیراوە. ناوبراو کە لە مانگی…

٥ی گوڵانی ٢٧٢٦ ورمێ
کوردستان

بۆکان؛ دەسبەسەرکرانی مریەم داوودیان، هاووڵاتیی کوردی ٥٨ ساڵە و گواستنەوەی بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ

ڕۆژی دووشەممە ٣١ی خاکەلێوەی ١٤٠٥، مریەم داوودیان، هاووڵاتیی کوردی ٥٨ ساڵە خەڵکی بۆکان، دوای بانگهێشتکرانی بۆ سەتادی خەبەری ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە، دەسبەسەر کرا و گواسترایەوە بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ.

٥ی گوڵانی ٢٧٢٦ بۆکان