چوارشەممە، ٢٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

ورمێ؛ گێڕانەوەیەک لە قەتڵی حکوومەتیی نیما شەفەق دووست، مێرمنداڵی تەمەن ١٧ ساڵ پاش ١٢ ڕۆژ ئازار و خوێنڕێژیی زۆر لە ئاکامی تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان و چارەسەرکردنی لە ماڵەوە

خەرمانانی ١٤٠١، نیما شەفەق دووست، مێرمنداڵی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی ورمێ لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە خەڵکییەکانی گەڕەکی ئیسلام ئابادی ئەم شارە و بە فیشەکی جەنگیی هێزە سەرکوتکەرە حکوومەتییەکان لە لاقی، بە سەختی بریندار بوو. ناوبراو پاش ١٢ ڕۆژ…

٢٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ ورمێ
کوردستان

٧ کەس لە بەندکراوانی سەقز سزای بەندکران، سزای نەختی و سزای تەکمیلییان بەسەردا سەپا

٧ کەس لە دەسبەسەرکراوانی سەقز بە ناوەکانی "هیوا جەهانی"، تەمەن ٤٠ ساڵ و کوڕی محەممەد، "شێرکۆ(خالید) حیجازی"، تەمەن ٤٠ ساڵ و کوڕی محەممەد، "هیوا تاتایی" تەمەن ٤٨ ساڵ و کوڕی محەممەدساڵح، "سەفا عائێلی" تەمەن ٢٧ ساڵ و کوڕی عەبدولڕەحمان،…

٢٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣
کوردستان

پەخشان عەزیزی لە دادسەرای ئەمنیەتیی ئێڤیندا تۆمەتە وەپاڵدراوەکەی بۆ ڕوون کرایەوە

پەخشان عەزیزی، ژنە چالاکی کورد و زیندانیی سیاسیی پێشووی خەڵكی مەهاباد، لەلایەن لقی ٥ی لێپرسینەوەی دادسەرای ئەمنییەتی ئێڤینەوە سەبارەت بە تۆمەتە وەپاڵدراوەکەی ڕوونکردنەوەی پێ درا و بە "ئەندامەتی لە گرووپە دژبەرەکانی وڵات"، تۆمەتبار کرا.

٢٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣
کوردستان

ئیلام؛ محەممەدکومەیل زەندخانی لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی پاش دەسبەسەرکران و هەڕەشەی ناوەندە ئەمنییەتییەکان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

محەممەدکومەیل زەندخانی، لاوی تەمەن ١٨ ساڵی خەڵکی ئیلام، کە لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیدا دوو جار دەسبەسەر کرابوو، پاش پیراگەیاندنی سزای ١٣ ساڵ بەندکران و دەسبەسەرکرانی کورت خایەن و هەڕەشەی هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا لە ڕۆژی چوارشەممە، ١٨ی…

٢٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ ئیلام
کوردستان

ورمێ؛ مامۆستا محەممەد خزرنژاد بە تۆمەتی "افساد فی‌الارض"، بە لەسێدارەدران و ١٦ ساڵ بەندکران سزا درا

مامۆستا محەممەد خزرنژاد، مامۆستای ئایینیی خەڵکی بۆکان کە لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیدا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو، لەلایەن لقی ٣ی دادگای ئینقلابی ورمێ بە سەرۆکایەتیی دادوەر "ڕەزا نەجەفزادە"، بە تۆمەتگەلێکی وەک…

٢٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ ورمێ
کوردستان

مەهاباد؛ دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

ڕۆژی سێشەممە، ١٧ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سۆران پاچیدە"، کوڕی محەممەد، خەڵکی گوندی "قەباغکەندی"، سەر بە شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٢١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ مەهاباد
کوردستان

دڵشاد محەممەدی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ڕۆژی پێنجشەممە، ١٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، دڵشاد محەممەدی، هاووڵاتیی خەڵكی سەردەشت، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ ئازاد کرا.

٢١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣
کوردستان

ورمێ؛ شۆڕش ئەبووبەکری، هونەرمەندی ناسراوی کورد بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ڕۆژی پێنجشەممە، ١٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، شۆڕش ئەبووبەکری، هونەرمەندی ناسراوی خەڵکی سەردەشت، ناسراو بە "شۆڕەسوار"، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوەکەی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ…

٢١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ ورمێ