چوارشەممە، ٢٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

سیاوەش حەیاتی لە بەندیخانەی دێزڵاوای کرماشان ئازاد کرا

ڕۆژی چوارشەممە، ١٦ی ڕەشەمە، سیاوەش حەیاتی، وتەبێژی کۆڕی ڕاوێژی چالاکانی مەدەنیی یارسان و دەبیری بەرەی یەکگرتووی کورد هاوکات لەگەڵ تەواوبوونی ماوەی سزاکەی، لە بەندیخانەی دێزڵاوای کرماشان ئازاد کرا.

١٦ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣
کوردستان

دۆسییەسازیی نوێ بۆ سوعدا خەدیرزادە بە فەرمانی ناوەندە ئەمنییەتییەکان و سەرەڕای ڕەتکرانەوەی تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراو لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە

سەرەڕای ئەوەیکە سزای بەندکرانی سوعدا خەدیرزادە، بەندکراوی سیاسیی کورد بە تۆمەتی "هاوکاری لە کوشتن"، لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە ڕەت کراوەتەوە، بەڵام بە فەرمانی ناوەندە ئەمنییەتییەکان، لە دادگای ئینقلابی میاندواودا دۆسییەیەکی نوێ بۆ تۆمەتی…

١٦ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣
کوردستان

بەردەوامیی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی دانا لەنجاوایی

دوو حەفتە بەسەر دەسەسەرکرانی دانا لەنجاوایی، چالاکی مەدەنی و بەندکراوی سیاسیی پێشووی خەڵکی مەریواندا تێدەپەرێت بەڵام ناوبراو هێشتا دەسبەسەرە و چارەنووسیشی نادیارە. ناڕوونیی چارەنووسی دانا، نیگەرانیی بنەماڵەی ناوبراوی لێ کەوتووەتەوە.

١٤ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣
کوردستان

زانا مینبەری بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی سنە ئازاد کرا

ڕۆژی یەکشەممە، ١٣ی ڕەشەمە، لاوێکی کورد بە ناوی "زانا مینبەری"، خەڵکی سنە، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە بەندیخانەی ئەم شارە ئازاد کرا.

١٤ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣
کوردستان

مەریوان؛ خەبات وەیسی بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی ڕەوانەی بەندیخانە کرا

ڕۆژی شەممە، ١٢ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "خەبات وەیسی"، کوڕی عەبدوڵڵا و خەڵکی گوندی "گوڵچێر"، سەر بە شاری مەریوان، بە مەبەستی جێبەجێکرانی ماوەی بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ئەم شارە کرا.

١٣ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣ مەریوان