یەکشەممە، ١ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

ئەسعەد محەممەدی بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی ڕەوانەی بەندیخانەی سنە کرا

ڕۆژی سێشەممە، ١٧ی رێبەندان، ئەسعەد محەممەدی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی سنە، پاش بانگکران بۆ لقی جێبەجێکاری سزاکانی دادسەرای گشتی و ئینقلابی ئەم شارە، دەسبەسەر و بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی، ڕەوانەی بەندیخانەی سنە کرا.

١٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣
کوردستان

برینداربوونی چوار کۆڵبەر بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە

شەوی یەکشەممە، ١٥ی ڕێبەندان، چوار کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی "عەلی ئەبووبەکری"، تەمەن ٣٠ ساڵ، "خالق ئەبووبەکری"، تەمەن ٣٧ ساڵ، "ناسر بەری"، تەمەن ٤٣ ساڵ و "هێمن (پاشناو ناڕوون)"، خەڵکی بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری ئەم…

١٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣
کوردستان

سەلاح عوسمانی ڕەوانەی بەندیخانەی نەغەدە کرا

ڕۆژی دووشەممە، ١٦ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەلاح عوسمانی" خەڵکی گوندی "خراپە" و دانیشتووی شاری پیرانشار، پاش تەواوبوونی قۆناغەکانی لێپرسینەوە، لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێوە بۆ بەندیخانەی نەغەدە ڕاگوێزرا.

١٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣
کوردستان

یاسین ئاباریان بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ڕۆژی دووشەممە، ١٦ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "یاسین ئاباریان"، خەڵکی گوندی "سەروکانی"، سەر بە پیرانشار بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی کە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کرا.

١٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣
کوردستان

بۆکان؛ حەسەن مەردانی و لوقمان پیشیار بۆ تێپەڕاندنی ماوەی بەندکرانەکەیان ڕەوانەی بەندیخانە کران

ڕۆژی سێشەممە ١٠ی ڕێبەندان، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "حەسەن مەردانی و لوقمان پیشیار" خەڵکی شاری بۆکان، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەیان، بۆ بەندیخانەی ئەو شارە، ڕاگوێزران.

١٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ بۆکان
کوردستان

نەهرۆ ڕۆستەم نژاد، لاوی تەمەن ٢٠ ساڵ لە هێرشی کەسانی "توندئاژۆی سەلەفیی نزیک لە حکوومەت" بریندار بوو

ڕۆژی چوارشەممە، ١١ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "نەهرۆ ڕۆستەم نژاد"، تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی سەقز، لە یەکێک لە پارکەکانی سەقز، کەوتە بەر هێرشی چەند کەس لە کەسانی "توندئاژۆی سەلەفی بە بیری داعشی" و بە هۆی لێدانی چەقۆ لەلایەن ئەم…

١٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣