یەکشەممە، ١ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

محەممەد مورادی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ڕۆژی دووشەممە، ٢٤ی بانەمەڕی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەد مورادی"، خەڵكی گوندی "بێکۆس" سەر بە شاری پیرانشار بە بارمتەی یەک میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

٢٥ی گوڵانی ٢٧٢٤
کوردستان

سەقز؛ سزای ئەمجەد ساڵحزادە جێبەجێ کرا

ڕۆژی دووشەممە، ٢٤ی بانەمەڕی ١٤٠٣، سزای هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەمجەد ساڵحزادە"، تەمەن ٣٨ ساڵ و کوڕی ئەحمەد خەڵکی سەقز، جێبەجێ کرا و ناوبراو بڕە پارەی ١٢ میلیۆن تمەنی بە لقی ٢ی جێبەجێکاری سزا کەیفەرییەکانی دادسەرای گشتی و ئینقلابی ئەم…

٢٥ی گوڵانی ٢٧٢٤ سەقز
کوردستان

پیرانشار؛ سزای موحسن قادری گۆڕدرا

سزای داسەپاو بەسەر موحسن (مستەفا) قادری، بەندکراوی سیاسیی کوردی خەڵکی "گەزگەسک" سەر بە ساری پیرانشار گۆڕدرا به (رأی باز) و ناوبراو دەتوانێ ماوەی سزاکەی بە کارکردن لە دەرەوەی بەندیخانە تێپەڕ بکات.

٢٥ی گوڵانی ٢٧٢٤ پیرانشار
کوردستان

سومەیە قادری بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی بانەمەڕی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سومەیە قادری"، کچی تاهیر و خەڵکی گوندی "گەزگەسک" سەر بە شاری پیرانشار بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێ ئازاد کرا.

٢٥ی گوڵانی ٢٧٢٤
کوردستان

سەردەشت؛ دەسبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

ڕۆژی سێشەممە، ١٨ی بانەمەڕی ١٤٠٣، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "زانکۆ ئێرانزادە" تەمەن ٣٢ ساڵ و "عومەر شەریفپوور" تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی گوندی "قەڵا ڕەشی" سەر بە شاری سەردەشت، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار…

٢٣ی گوڵانی ٢٧٢٤ سەردەشت
کوردستان

سایین قەڵا؛ دەسبەسەرکرانی سێ هاووڵاتیی تر لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی بانەمەڕی ١٤٠٣، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "سالار بەیگی"، "عەلی شیری" و "ناسر مورادی" خەڵکی گوندی "قوزڵووی ئەفشار" سەر بە شاری سایین قەڵا، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار…

٢٣ی گوڵانی ٢٧٢٤ سایین قەڵا
کوردستان

بێسەروشوێنکردنی تەرمی هیدایەت عەبدوڵڵاپوور، بەندکراوی سیاسیی کورد سەرەڕای تێپەڕبوونی ٤ ساڵ بەسەر تیربارانکردنیدا

سەرەڕای تێپەڕبوونی ٤ ساڵ بەسەر بێسەروشوێنکردنی تەرمی هیدایەت عەبدوڵڵاپوور، بەندکراوی سیاسیی کوردی لەسێدارەدراوی خەڵکی شنۆ، بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی تاکوو ئێستا سەبارەت بە شوێنی بەخاکسپاردنی تەرمی ناوبراو هیچ وڵامێکیان بە بنەماڵەکەی…

٢٢ی گوڵانی ٢٧٢٤
کوردستان

بۆکان؛ ئیدریس حاجی ڕەسووڵپوور، برای محەممەد حاجی ڕەسووڵپوور لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی دەسبەسەر کرا

سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی بانەمەڕی ١٤٠٣، ئیدریس حاجی ڕەسووڵپوور، برای محەممەد حاجی ڕەسووڵپوور لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٢١ی گوڵانی ٢٧٢٤ بۆکان