یەکشەممە، ١ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

ڕێژەی دەسبەسەرکراوانی پیرانشار گەیشتە دوو کەس

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢ی جۆزەردانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەمیر فەقێ"، خەڵکی گوندی "خورینج" سەر بە شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٤
کوردستان

پیرانشار؛ دەسبەسەرکرانی سەلاح سوڵتانی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢ی جۆزەردانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەلاح سوڵتانی"، خەڵکی گوندی "سەروکانی"سەر بە شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ پیرانشار
کوردستان

ماشەڵڵا کەرەمی، باوکی محەممەدمێهدی کەرەمی، ناڕازیی لەسێدارەدراو بە ٦ ساڵ بەندکران سزا درا

ماشەڵڵا کەرەمی، باوکی محەممەدمێهدی (کۆمار) کەرەمی، ناڕازیی لەسێدارەدراو لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لەلایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی کەرەجەوە بە ٦ ساڵ بەندکران سزا درا.

٢ی جۆزەردانی ٢٧٢٤
کوردستان

تەقینەوەی مین لە بەرزاییەکانی شنۆ کوژران و برینداربوونی ٣ کەسی بەدواوە بوو

ڕۆژی سێشەممە یەکی جۆزەردانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئیسماعیل عەزوزەمە" کوڕی کەریم و خەڵکی گوندی "میراوێ" سەر بە شاری شنۆ بە هۆی تەقینەوەی مین لە بەرزاییەکانی "کێلەشین"ی شنۆ گیانی لەدەست دا.

١ی جۆزەردانی ٢٧٢٤
کوردستان

مەهاباد؛ ئازادیی کاتیی موحسن ئەحمەدزادە پاش ٣٠ مانگ دەسبەسەرکران بە دانانی بارمتەی چەند میلیاردی

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی بانەمەڕی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "موحسن ئەحمەدزادە" کوڕی ڕۆستەم و خەڵکی گوندی "کۆسەکەرێز" سەر بە شاری مەهاباد، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە دوو ساڵ و ٦ مانگ بەندکران و ناڕوونیی چارەنووسی، بە شێوەی کاتی و بە دانانی…

١ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ مەهاباد
کوردستان

شنۆ؛ دەسبەسەرکرانی ٥ چالاکی بواری میدیا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە پێوەندی لەگەڵ نەورۆزی ئەمساڵدا

ڕۆژی دووشەممە ٣١ی بانەمەڕی ١٤٠٣، هەژار مەحموودی، دڵشاد شاداب، سەمیع مەحموودی ئەقدەم، زاهیر حاجیپوور و باست قادرزادە لە چالاکانی بواری میدیا و بەڕێوەبەرانی لاپەڕەی ئینستاگرامی "شنۆیەکەم" پاش بانگکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەسبەسەر…

١ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ شنۆ
کوردستان

قووچان؛ ڕەزا بەبرنژاد، برای مێهدی بەبرنژاد لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بە هۆی دانانی ستۆری سەبارەت بە مەرگی ئیبراهیم ڕەئیسی لە ئینستاگرامەکەی دەسبەسەر کرا

ڕۆژی دووشەممە ٣١ی بانەمەڕی ١٤٠٣، ڕەزا بەبرنژاد برای مێهدی بەبرنژاد لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە قووچان بە هۆی بڵاوکردنەوەی ستۆری سەبارەت بە مەرگی ئیبراهیم ڕەئیسی (ئەندامی لێژنەی مەرگ) و شاندی هاوڕێی لە ئینستاگرامەکەی…

١ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ قووچان
کوردستان

نیگەرانیی بنەماڵەی کامران شێخە لەمەڕ جێبەجێکرانی سزای لەسێدارەدرانی ناوبراو

٣٠ی بانەمەڕی ١٤٠٣؛ سەرەڕای ئەوەی کە کامران شێخە، بەندکراوی عەقیدەتیی کورد لە بەندی گشتیی بەندیخانەی قزڵحەساری کەرەجە و تاکوو ئێستا بۆ ژووری تاکەکەسی ڕانەگوێزراوە، بەڵام بنەماڵەکەی نیگەرانی لەسێدارەدرانی کوڕەکەیانن و پێیان وایە لە نزیکترین…

٣١ی گوڵانی ٢٧٢٤