چوارشەممە، ٢٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

مەریوان؛ زانیار ئەفسەری بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "زانیار ئەفسەری" تەمەن ٣٣ ساڵ و کوڕی ئەحمەد، خەڵکی گوندی "نێ" سەر بە شاری مەریوان بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادڕەسی لە بەندیخانەی ئەم…

٢١ی ڕەزبەری ٢٧٢٤ مەریوان
کوردستان

ستار خوسرەوی، بەندکراوی خەڵکی هەرسین لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج لە سێدارە درا

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی ڕەزبەری ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێک بە ناوی "ستار خوسرەوی" خەڵکی شاری هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کرا.

٢١ی ڕەزبەری ٢٧٢٤
کوردستان

سزای لەسێدارەدرانی دوو بەندکراو لە بەندیخانەی ورمێ جێبەجێ کرا

سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی ڕەزبەری ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدرانی دوو بەندکراو بە ناوەکانی "بورهان ئەنساری" کوڕی ئەحمەد و خەڵکی گوندی "قەرەقاچ" سەر بە شاری ورمێ و "ئەسعەد فەرهەنگ" کوڕی عەبدوڵڵا، خەڵکی سەقز لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ…

٢١ی ڕەزبەری ٢٧٢٤
کوردستان

سنە؛ گۆران خودامورادی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

ڕۆژی دووشەممە ١٦ی ڕەزبەری ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "گۆران خودامورادی"، خەڵکی گوندی شیان و دانیشتووی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

١٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٤ سنە
کوردستان

ڕەچاونەکردنی یاسای جیانەکردنەوەی تاوانەکان؛ ڕاگرتنی پەرهام پەروەری لە بەندی بەندکراوانی تۆمەتبار بە تاوانەکانی ماددەی هۆشبەر و کوشتن

پەرهام پەروەری، لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی کە لە بەندیخانەی ئێرانشار ماوەی سزاکەی خۆی تێدەپەڕێنێت، بە پێچەوانەی یاسای جیاکردنەوەی سزاکان لە بەندی تۆمەتباران بە تاوانەکانی ماددەی هۆشبەر و کوشتن ڕاگیراوە.

١٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٤
کوردستان

ئەشکان یاری، بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی هەمەدان لە سێدارە درا

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، ڕۆژی شەممە ١٤ی ڕەزبەری ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی کورد بە ناوی "ئەشکان یاری" خەڵکی کرماشان لە بەندیخانەی ناوەندیی هەمەدان جێبەجێ کرا.

١٨ی ڕەزبەری ٢٧٢٤