مامۆستا سابیر خودامورادی بە ١٥ مانگ بەندکرانی داسەپاو سزا درا
مامۆستا سابیر خودامورادی، پێشنوێژی شارەکی قەوەخی شاری سەقز، لەلایەن دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی هەمەدانەوە بە ١٥ مانگ بەندکرانی داسەپاو سزا درا.
مامۆستا سابیر خودامورادی، پێشنوێژی شارەکی قەوەخی شاری سەقز، لەلایەن دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی هەمەدانەوە بە ١٥ مانگ بەندکرانی داسەپاو سزا درا.
سەید محەممەد حوسێنی، بەندکراوی سیاسیی کورد، سەرەڕای کۆتاییهاتنی ماوەی دوورخرانەوەکەی بە هۆی دژایەتیی موجتەبا مەحموودی، دادستانی پیرانشار دوور خراوەتەوە.
ڕۆژی سێشەممە ٦ی خەرمانانی ١٤٠٣، گەلاوێژ محەممەدی ئەرشەد، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا.
شەوی ٤ی خەزەڵوەری ١٤٠١، پاش بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی چلەی ژینا ئەمینی لە سەقز و دریژەی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە شارەکانی کوردستان، سمکۆ (ئیسماعیل) مەولوودی، کرایە ئامانجی تەقەی قەناسەی دووربینداری هێزە سەرکوتکەرەکان و دەسبەجێ پاش تەقە، بە هۆی…
ڕۆژی دووشەممە، ٥ی خەرمانانی ١٤٠٣، مەتین حەسەن لە بریندارانی ناڕەزایەتییەکانی ٩٨، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی، لە بەندیخانەی بۆکان ئامادە بوو.
موختار ئەسەدی، چالاکی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان هێشتا دەسبەسەرە و لە بەشی ئامۆژگاریکردنی ژمارە ٤ی بەندیخانەی ئێڤینە.
سۆما پوورمحەممەدی، وانەبێژی زمانی کوردی و ئەندامی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی فەرهەنگی – کۆمەڵایەتیی "نۆژین" لەلایەن لقی ٤ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنەوە لە تۆمەتی وەپاڵدراو بێتاوان ناسرا.
مەنیژە خۆشنوود، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان، سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢٥ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی، هێشتا دەسبەسەرە و چارەنووسی ناڕوونە.
ڕۆژی شەممە ٣ی خەرمانانی ١٤٠٣، سلێمان سالک، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی، بۆ بەندیخانەی ئەم شارە ڕاگوێزرا.
ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی گەلاوێژی ١٤٠٣، کۆڵبەرێک بە ناوی "کەیۆمەرس ڕاستخانە" خەڵکی مەریوان، بە هۆی ڕاوەدوونانی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری ئەم شارە لە بەرزایی کەوتە خوارەوە و بەسەختی بریندار بوو.