سلێمان سالک لە بەندیخانەی مەهابادەوە نێردرایە مورەخەسی
ڕۆژی چوارشەممە ٤ی ڕەزبەر، سلێمان سالک، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی مەهاباد لە بەندیخانەی ئەم شارەوە نێردرایە مورەخەسی.
ڕۆژی چوارشەممە ٤ی ڕەزبەر، سلێمان سالک، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی مەهاباد لە بەندیخانەی ئەم شارەوە نێردرایە مورەخەسی.
ڕۆژی دووشەممە ٢ی ڕەزبەری ١٤٠٣، نایب حاجیزادە، بەندکراوی سیاسیی کوردی خەڵکی ورمێ، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارەوە نێردرایە مورەخەسی.
سەرەڕای تێپەڕبوونی دوو حەفتە لە کاتی دەسبەسەرکرانی دایە مینا سوڵتانی، دایکی شەهریار محەممەدی لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە بۆکان، سەبارەت بە چارەنووسی ناوبراو زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ٢ی ڕەزبەر، ئەمیرحوسێن حەقجوویان، خاڵۆزا و هاوڕێی ڕەزا ڕەسایی ناڕازیی لەسێدارەدراو لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی دووشەممە ٢ی ڕەزبەری ١٤٠٣، عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاری بۆ ماوەی ٤ ڕۆژ نێردراوەتە مورەخەسیی دەرمانی.
سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە یەک مانگ لە کاتی دەسبەسەرکرانی ڕەحمان قادری، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی پیرانشار، ناوبراو ئێستاش چارەنووسی ناڕوونە و لە بەندیخانەی نەغەدەیە.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سەیاد دەرویشی، برای فەرجاد دەرویشی، لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی پاش بانگکران بۆ بەشی جێبەجێکاری سزاکانی دادسەرای گشتی و ئینقلابی ورمێ، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی، بۆ بەندیخانەی…
ڕۆژی هەینی، ٣٠ی خەرمانانی ١٤٠٣، فەردین ڕۆستەمنژاد، کۆڵبەری خەڵکی گوندی "شمشێر" سەر بە شاری پاوە، دوای پچڕانی نوخاعی بە هۆی برینداربوون لە کاتی کۆڵبەریدا، پاش ١٨ مانگ ئازارکێشان، گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سلێمان چووپانی" خەڵکی پیرانشار پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێوە بۆ بەندیخانەی نەغەدە ڕاگوێزرا.
ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەلی حوسێنپوور" خەڵکی گوندی "چیانە" سەر بە شاری پیرانشار، پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە، لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێوە بۆ بەندیخانەی نەغەدە ڕاگوێزرا.