گەلاوێژ محەممەدی ئەرشەد، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ورمێ ڕاگوێزرا
ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی بەفرانباری ١٤٠٣، گەلاوێژ محەممەدی ئەرشەد، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد پاش بانگکران بۆ لقی جێبەجێکاری سزا کەیفەرییەکانی ئەم شارە دەسبەسەر کرا و بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ورمێ ڕاگوێزرا.









