چوارشەممە، ٢٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

مەریوان؛ هێزە ئەمنییەتییەکان پاش دەسبەسەرکردنی ڕامیار کاوە بە مۆبایلی ناوبراو هەڕەشە لە هاووڵاتییان دەکەن

ڕۆژی دووشەممە یەکی ڕێبەندانی ١٤٠٣، ڕامیار کاوە، تەمەن ٢١ ساڵ و کوڕی عەزیز و خەڵکی گوندی "نێ" سەر بە شاری مەریوان پاش بانگکران بۆ ئیتلاعاتی مەریوان دەسبەسەر کرا و تاکوو ئێستا سەبارەت بە چارەنووسی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە؛ هێزە…

٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ مەریوان
کوردستان

سنە؛ دەسبەسەرکرانی ئەسعەد غەفووری، مامۆستای زانکۆ و یەکێک لە بەرپرسانی کەمپەینی پێشگرتن لە لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی

٣٠ی بەفرانباری ١٤٠٣؛ ئەسعەد غەفووری، مامۆستای زانکۆی خەڵکی سنە و یەکێک لە بەرپرسانی کەمپەینی "پێشگرتن لە لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە سنە دەسبەسەر کراوە و بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان ڕاگوێزرا.

٣٠ی بەفرانباری ٢٧٢٤ سنە
کوردستان

سنە؛ ئایدا عەموویی، چالاکی مەدەنی و چالاکی بواری ژنان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

ڕۆژی شەممە ٢٩ی بەفرانباری ١٤٠٣، ئایدا عەموویی، چالاکی مەدەنی و چالاکی بواری ژنانی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٣٠ی بەفرانباری ٢٧٢٤ سنە
کوردستان

سەلاسی باوەجانی؛ دەسبەسەرکرانی توندوتیژانەی حامید ڕەزایی دوابەدوای بڵاوکردنەوەی ستۆرییەک سەبارەت بە دادوەرە کوژراوەکان و بەجێهێشتنی لە نەخۆشخانە بە ئەشکەنجەکراوی

٢٩ی بەفرانباری ١٤٠٣؛ "حامید ڕەزایی" تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی گوندی "بانی ساکان" سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی دوابەدوای بڵاوکردنەوەی ستۆرییەک سەبارەت بە دادوەرە کوژراوەکانی دیوانی باڵای وڵات، لە لاپەڕەی ئینستاگرامێکدا کە خۆی ئەدمینی بووە، لەلایەن…

٣٠ی بەفرانباری ٢٧٢٤ سەلاسی باوەجانی
کوردستان

ڕوونبوونەوەی شوناس؛ ڕاپۆرتی تەواوکەر لە لەدەستدانی ئەندام و برینداربوونی ژن و پیاوێکی کۆچەری بە هۆی تەقینەوەی مین لە گیەڵان

شوناسی ژن و پیاوێکی کۆچەری کە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٣، بە هۆی تەقینەوەی مین لە لەوڕگەی "بان میل" سەر بە بەشی سنووری سوومار سەر بە شاری گیەڵان لە ڕۆژاوای پارێزگای کرماشان، تووشی لەدەستدانی ئەندامی جەستە بوون و بریندار بوون، بۆ…

٣٠ی بەفرانباری ٢٧٢٤
ئێران

بەیاننامەی هاوبەشی ڕێکخراوە مافی مرۆییەکان بۆ مەحکوومکردنی دەسبەسەرکرانەکانی ئەم دواییانە لە هەرێمی ئەهواز (خووزستان)

ئێمە ڕێکخراوەکانی واژۆکەر، نیگەرانیی قووڵی خۆمان لەمەڕ شەپۆلی بەربڵاوی دەسبەسەرکرانەکانی ئەم دوواییانە لە هەرێمی ئەهواز(خووزستان) ڕادەگەیەنین. لە ڕۆژانی ڕابردوودا، دەیان کەس لە چالاکانی مەدەنی، شاعێران و بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان…

٢٩ی بەفرانباری ٢٧٢٤
کوردستان

مەحموود نیروومەند، چالاکی فەرهەنگیی کورد و بەندکراوی سیاسیی پێشوو بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای یەک ساڵ و شەش مانگ بەندکران دەسبەسەر کرا و بۆ بەندیخانەی دەرگەز ڕاگوێزرا

٢٨ی بەفرانباری ١٤٠٣؛ لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، مەحموود نیروومەند، چالاکی فەرهەنگیی کورد و بەندکراوی سیاسیی پێشوو بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای یەک ساڵ و شەش مانگ بەندکران، دەسبەسەر کرا و بۆ بەندیخانەی دەرگەز لە خوراسانی ڕەزەوی ڕاگوێزرا.

٢٩ی بەفرانباری ٢٧٢٤
کوردستان

بە دەسبەسەرکرانی مەسعوود مەحموودپوور و محەممەدتاهیر ئەلیاسی، ژمارەی دەسبەسەرکراوانی نەغەدە گەیشتە ٣ کەس

۲۷ی بەفرانباری ۱۴۰۳؛ بە دەسبەسەرکرانی "مەسعوود مەحموودپور" و "محەممەدتاهیر ئەلیاسی" ژمارەی دەسبەسەرکراوانی نەغەدە لە ماوەی دوو ڕۆژدا گەیشتە سێ کەس. "ئەیووب ئارمەند" یەکەمین کەسی دەسبەسەرکراو لەم پێوەندییەدا بووە.

٢٨ی بەفرانباری ٢٧٢٤