چوارشەممە، ٢٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

بۆکان؛ مینا سوڵتانی، دایکی مافخواز به ٨ مانگ زیندان و دانی سزای نەختی مەحکووم کرا

مینا سوڵتانی، دایکی شەهریار محەممەدی لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە بۆکان بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" و ڕەچاونەکردنی "حیجابی شەرعی" لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی بۆکان بە ٨ مانگ زیندان و یەک میلیۆن تمەن سزای…

١٠ی ڕەشەمەی ٢٧٢٤ بۆکان
کوردستان

کامێران؛ چوار هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران

ڕۆژی چوارشەممە ٨ی ڕەشەممەی ١٤٠٣، چوار هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "مامۆستا محەممەدمیرزا ڕەحمانی"،"مووسا تابێعی"، "جەبار ئیبراهیمی" و "هێمن ئیبراهیمی" خەڵکی کامێران، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

٩ی ڕەشەمەی ٢٧٢٤ کامێران
کوردستان

ئەفشین حوسێن‌پەناهی، چالاکی مەدەنی و زیندانیی سیاسیی پێشوو بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی ڕەشەممەی ١٤٠٣، ئەفشین حوسێن‌پەناهی، چالاکی مەدەنی و زیندانیی سیاسیی پێشوو، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتیی هەتا کۆتایی قوناغی دادڕەسییەکەی، ئازاد کرا.

٩ی ڕەشەمەی ٢٧٢٤
کوردستان

زیندانی مەهاباد؛ یاسین (ئامانج) مستەفاپوور لە دەسبەسەرکراوەکانی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی مانی لە خواردن گرت

٧ی ڕەشەممەی ١٤٠٣؛ یاسین (ئامانج) مستەفاپوور، لە دەسبەسەرکراوەکانی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی لە شاری مەهاباد، کە لە مانگی ڕەشەممەی ١٤٠٢ بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندان کرابوو، بەهۆی پێنەدانی کەرەستەی ئاسایش لە سەر بڕیاری ئیتلاعاتی…

٩ی ڕەشەمەی ٢٧٢٤ زیندانی مەهاباد
کوردستان

هیوا بەهین بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی بۆ زیندانی بۆکان ڕاگوێزرا

ڕۆژی چوارشەممە ٨ی ڕەشەممەی ١٤٠٣، هیوا بەهین، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان پاش بانگهێشتکردنی بۆ لقی جێبەجێکاری دادگای کەیفەری دادسەرای گشتیی و ئینقلابی شاری بۆکان، بۆ جێبەجێ کردنی ماوەی زیندانییەکەی، دەسبەسەر و بۆ زیندانی ئەو شارە ڕاگوێزرا.

٩ی ڕەشەمەی ٢٧٢٤